
کۆبوونەوەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە پیرمام
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە پیرمام لەگەڵ شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی لەبارەی پرسی سەرۆککۆماری عێراق و گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کۆبووەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار گەیشتە هەولێر، شاندەکە لە ئەمینداریی گشتی ڕێکخراوی بەدر، هادی عامری و سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساس، موحسین مەندەلاوی و ئەمینداری گشتی چوارچێوەکە، عەباس ڕازی پێکهاتبوون.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا، دواتر تاوتوێی پرسی سەرۆککۆمار و بەردەوامبوون لە تەواوکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا.
هاوکات باس لە دوایین پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە و دۆخی سووریا و ناوچەکەش کرایەوە، جەخت لە گرنگی یەکخستنی گوتاری سیاسی نیشتیمانیی عێراقی کرایەوە سەبارەت بەو گۆڕانکاری و ڕووداوانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێڕینگەرێک: لە شەقام و كۆڵانەكان كڕین و فرۆشتن بە زێڕ و زیو دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت




