سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تاوتوێ دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تاوتوێ دەکەن

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، پرسی سەرۆککۆمار، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە هەڵوەستەی لەسەر کرا.


چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، "لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، دۆخی گشتی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵمان تاوتوێ کرد."

زانیاریی زیاتر: لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ کردووە و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆ و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە؛ شاندی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتە هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار و گفتوگۆ لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی یەکێتیی نشتیمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ