
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی زیندانیکراوی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
چارەنووسی ڕەوانەکردنی دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بە ناڕوونی ماوەتەوە، تاوەکو ئێستا دۆسیەکە ڕەوانە نەکراوە، بڕیارە 10ـی ئەم مانگە جارێکی دیکە دادگایی بکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی 21 ڕۆژ بەسەر یەکەم دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی تێپەڕ دەبێت لە دادگای سلێمانی، لەو دادگاییە بڕیاردرا دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بکرێت لە هەولێر، بەمەبەستی دیاریکردنی دادگای تایبەتمەند بە بینینی دۆسیەکە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بە ئاڤای گوت: تاوەکو ئێستا دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان نەکراوە بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت کە دادگاییەکە لە هەولێر بەڕێوەبچێت یان سلێمانی، ئەمە لە کاتێکدایە دەبوایە ڕۆژێک دوای دادگاییەکە ڕێککارەکانی ڕەوانەکردنی دۆسیەکە جێبەجێ بکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، بە ئاڤای گوت؛ "لە 01-11-2025ـەوە داوای گواستنەوەی دۆسیەکانمان لە دادگای سلێمانی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاری لەسەر نەکراوە، دەبوایە لە ماوەی 10 ڕۆژدا دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بکرێت، بەڵام ئەوە سێ مانگە هیچ وەڵامێکمان دەستنەکەوتووە".
٠ بڕیارە 10-02-2026 جارێکی دیکە لە دادگای سلێمانی لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و 10 لە گیراوانی دیکە دادگایی بکرێن."
٠ گواستنەوەی دۆسیەکە بەگوێرەی ماددەکانی 54 و 142 لە (اصول المحاکمات الجزائیة) داواکراوە. ئەم داواکارییە لە کاتێکدایە، ئەگەر دوو هۆکار هەبوو لەوانە بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و سەلامەتی لێکۆڵینەوە، دەتوانرێت داوای گۆڕینی شوێنی دادگایی بکرێت، ئەو کەیسە هەردوو هۆکاری هەبووە بۆیە داوای گواستنەوەی دۆسیەکە کراوە.
باکگراوند: شەوی 22ـی ئابی ساڵی ڕابردوو، هێزێکی زۆری کۆماندۆی یەکێتی هەڵیکوتایە سەر شوێنی حەوانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، دوای سێ کاتژمێر شەڕکردن، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای لەگەڵ ژمارەیەک پاسەوان دەستگیرکران و تا ئێستا لە زیندانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێڕینگەرێک: لە شەقام و كۆڵانەكان كڕین و فرۆشتن بە زێڕ و زیو دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە





