دادگای عێراق پرۆسەی لێکۆڵینەوەی بەرامبەر زیاتر لە 1300 زیندانیکراوی داعش دەستپێکرد

شەیری بکە لە:
دادگای عێراق پرۆسەی لێکۆڵینەوەی بەرامبەر زیاتر لە 1300 زیندانیکراوی داعش دەستپێکرد

دیمەنی ئاماژەیی بۆ دادگاییکردن

ئاڤا نیوز

لە هەنگاوێکی نوێدا بە ئاراستەی بەسزاگەیاندنی ئەندامانی داعش، ئەمڕۆ دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەستپێکی پرۆسەی لێکۆڵینەوەی لە هەزار و 387 زیندانیکراوی داعش دەستپێکرد، کە لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا لە سووریاوە هێنراونەتە عێراق.

بڵاوکراوەی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، دادگای یەکی لێکۆڵینەوەی کەرخ دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی زیندانیکراوی داعش کە بەم دواییانە لە خاکی سووریاوە بۆ عێراق گوازراونەتەوە.

دەشڵێت، لێکۆڵینەوەکە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و لەڕێگەی چەندین دادوەریی تایبەتمەند بە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەڕێوەدەچێت، لێکۆڵینەوەکانیش بەگوێرەی بنەما یاسایی و مرۆییەکان دەکرێن بەجۆرێک لەگەڵ یاساکانی عێراق و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بگونجێت.

زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی ئەو بەڵگە و دۆسیانەی لەسەر تاوانەکانی ئەندامانی داعش کۆکراونەتەوە دەگەنە تاوانی کۆمەڵکوژیی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.

باکگراوند: 21ـی مانگی ڕابردوو فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان هەسەدە و گرووپەکانی سەر بە دیمەشق، حەوت هەزار زیندانیکراوی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق دەگوازێتەوە کە لەناویاندا سەرکردە هەرە باڵا و مەترسیدارەکانی ڕێکخراوەکە هەن، دواتریش عێراق ئاشکرای کرد کە ئەندامانی داعش هەر لە وڵاتدا دادگایی دەکرێن و حکوم دەدرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ