دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن

شەیری بکە لە:
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن

ئەو دوکانەی ئاڵوگۆڕی دراو لە گەڕەکی ڕاپەڕین دزییەکەی لێکراوە

ئاڤا میدیا

 

دوو كەس دەچنە نێو نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی و دەیان ملیۆن دینار دەدزن و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

 

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو، ئەگەرچی بەهۆی ئەوەی شەوی بەرات بوو، شەقامەکان قەرەباڵخ و بازاڕەکان بەشێکی زۆریان کراوەبوون، بەڵام دزەکان هاتوونەتە ناو نووسینگەکە و دەمانچەیان خستووەتە سەر سەری کارمەندەکان و گڵۆپی دوکانەکەیان کوژاندووەتەوە و هەرچی پارەی لێبووە دزیویانە و  بە ماتۆڕ هەڵاتوون.

 

لێدوانی فەرمی: ڕائید ئاری لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتژمێر 8:30 خولەکی شەوی 2-2-2026، لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە ڕۆژئاوای شاری سلێمانی، ڕووداوێکی دزییکردن ڕوویداوە، نووسینگەکە جگە لە ئاڵوگۆڕی دراو هاوکات شوێنی دابەشكردنی مووچەی ئاوارەی ناوچە دابڕێنراوەکانیش بووە.


زانیاری زیاتر: بە گوتەی پۆلیس، دزەکان دوو کەس بوون کە ڕووخساریان داپۆشرابوو، دوای دزیەکەیان بە ماتۆڕسکیلێکی بێ ژمارە هەڵهاتوون، هێشتا دزەکان دەستگیر نەکراون، بەڵام پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە هەوڵ دەدرێت دزەکان بدۆزرێنەوە.

 

سەبارەت بە بڕی پارە دزراوەكە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: بڕەکەی بە تەواوی نازانین و ڕاپۆرتی وردمان لەبەردەست نییە، بەڵام ئەوەی دەیزانین دیناری عێراقی، پاوەن، یۆرۆ، دۆلاریان دزیوە و هەڵاتوون.

 

ئەوەی پێویستە بزانرێت: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان كە لە كارمەندەکانی نووسینگەكە وەرگیراوە، پارە دزراوەکە پێکهاتووە لە بڕی 33 ملیۆن و 476 هەزار دیناری عێراقی لەگەڵ 19 هەزار و 800 دۆلار، دوو هەزار پاوەند، سێ هەزار و 500 یۆرۆ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ