بەڤیدیۆ: ساتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی سێ ئەندامی خانەوادەیەکی لە هەولێر کوشت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی بڵاوکردەوە کە لە شاری هەولێر سێ ئەندامی یەک خێزانی کوشت و دوای دەستگیرکردنی لەلایەن ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەی ناوە.
ڕاگەیێنراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لە ڕۆژی 25-01-2026 لە ڕووداوێکی تاوانی کوشتنی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمانەوە، دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کرا و لە ماوەیەکی کورتدا، ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکەمان ئاشکرا کرد، بەناوی (أ. أ. ع)، لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.
زانیاریی زیاتر: ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، "تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، بە ئۆتۆمبێلی ماڵی قوربانییەکان بەنیازبووە بەرەو شاری کەرکووک ڕابکات، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ڕێگری لێکرا و دوای ڕووبەڕووبونەوەی لەگەڵ هێزەکانمان بە برینداری دەستگیر کرا."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە بەهۆی ناسیاویی پێشوەختە لەگەڵ خانەوادەی قوربانییەکان، لە درەنگانی شەودا و بەبێ ئاگاداری چووەتە نێو ماڵەکەیان و تاوانەکەی ئەنجامداوە؛ کە کوڕێک و دایک و باوکەکەی دەکوژێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئاسایشی هەولێر، لە ڕاپۆرتە پزیشکییەکاندا ئەوە خراوەتەڕوو کە ناوبراو نەخۆشی نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر بووە و نەخۆشییەکی دەروونیی درێژخایەنی هەیە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئاراستەی دادگا کراوە و ڕێکارە یاساییەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە بەردەوامن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن





