پشتیوان سادق: سەرەڕای پێدانی نۆ وەزارەت و پۆستی سەرۆککۆمار یەکێتی نەهاتە پێشەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا میدیا
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات کە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم لەنێوان یەکێتی و پارتی قۆناغی باشیان بڕیبوو، پارتی ئاسانکاری زۆری کردبوو، بەڵام بەبێ هیچ پاساوێک بەربەست بۆ پێکهێنانی حکومەت دروستکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ساڵێک و چەند مانگێک دواخراوە، لەکاتێکدا عێراق و کوردستان بە دۆخێکی سەختی سیاسی و ئەمنیدا تێدەپەڕێت و بابەتەکە کاریگەریی لەسەر یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی عێراق و سەنگی سیاسی هەرێمی کوردستان هەبووە لە بەغدا.
لێدوانی فەرمی: د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند؛ لە سەرەتای دانووستانەکانەوە پارتی داوای پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوانی لە هەموو لایەنەکان کرد، لەو چوارچێوەیەشدا لەسەر داوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ستراتیژییەکمان داڕشت کە دەبێتە بنەمایەکی گرنگ بۆ حکومڕانییەکی تەندروست لە ڕووی کارگێڕی، سیاسی و دارایی، پێنج مانگ کار لەسەر داڕشتنی ستراتیژییەکە کرا، دواتر زیاتر لە ئیستحقاقی هەڵبژاردن، بە یەکێتی درا.
زانیاری زیاتر: قسەکانی د. پشتیوان سادق، لە رێورەسمی رێزلێنان بوو لە مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر و ئاشکرای کرد: پێش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر داوای یەکێتی، پارتی ڕازی بوو حکومەت تەنها لەگەڵ یەکێتی پێکبهێنێت، سەرۆک مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکایەتیی یەکێتی، جەختی لە پێویستیی ڕێزگرتن لە دەنگی خەڵک و پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت کردووەتەوە؛ لەو چوارچێوەیەشدا لە کۆی 22 وەزارەت، پارتی نۆ وەزارەتی بە یەکێتی دا، لەگەڵ ئەوەش پشتیوانی لە کاندیدی یەکێتی بکات بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەڵام دواجار بەبێ هیچ بیانووێک یەکێتی نەهاتنە پێشەوە.
لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆک مەسعود بارزانی ڕایگەیاند کە تێڕوانینی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت لە دوای هەڵبژاردنی عێراق وەک پێشتر نامێنێت و گۆڕانکاری بەسەردا دێت؛ هاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی کوردە، ئینجا مەرج نییە کاندیدی ئەو پۆستە سەر بە چ لایەن یان پارتێکی سیاسیی دیاریکراو بێت.
ئەوەی پێویستە بزانرێت: دوێنێ، دووشەممە 2-2-2026 شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە؛ لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە، كە سەرۆككۆمار پشكی كوردە و دەبێ میكانیزمێكی دیاریكراو بۆ هەڵبژاردنی دیاری بكرێت و بچەسپێندرێت بۆ ئەوەی هەموو جارێک پڕۆسەی سیاسی تووشی كێشە نەبێت و بەپێی ئەو میكانیزمانە کاندیدی سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت.
باکگراوند: ئەمە لەکاتێکدایە؛ کێشەی ئێستای عێراق تەنها پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار نییە، بەڵکو پرۆسەی دەستنیشانکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانیش پێویستی بە لێکتێگەیشتنی گشتگیر هەیە بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن






