توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە سەرکەوتن بەسەر پەیژەکان تەمەن درێژ دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ناوچەی سەردینیا لە ئیتالیا
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەدات توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە پێویست ناکات بۆ بەدەستهێنانی تەندروستییەکی باش کاتێکی زۆر لە هۆڵە وەرزشییەکان بەسەر ببەیت بەڵکو سەرکەوتن بەسەر پەیژە (پلیکانە) تەمەنت درێژ و تەندروستت دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕێنماییە نوێیەکانی پزیشکان، هەموو جووڵەیەک بۆ تەندروستی مرۆڤ باشە و ڕۆژنامە ئەمریکییەکە باسی لەوەکردووە لەو ناوچانەی جیهان کە زۆرترین ڕێژەی کەسانی تەمەن سەروو 100 ساڵیان تێدایە وەک ناوچەی سەردینیا لە ئیتالیا، دەکرێت زیاتر تەندروست بن و نهێنیەکەش تەنیا بۆ جۆری خواردن ناگەڕێتەوە بەڵکو بۆ شێوازی ژیان کردن دەگەڕێتەوە.
زانیاریی زیاتر: دانیشتوانی ئەو شوێنانە بە شێوەیەکی سروشتی ڕۆژانە بەسەر هەوراز و نشێو و بەرز یان پەیژە سەردەکەون، بۆ نموونە، شوانەکانی ئەو ناوچەیە ڕۆژانە نزیکەی 300 مەتر بە شاخەکاندا سەردەکەون، وایکردووە تەندروستییەکی باشیان هەبێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی سیدنی ئوسترالیا، ئەنجامدانی تەنها 4 بۆ 5 خولەک چالاکیی بەشێوەی پچڕ پچڕ لە ڕۆژێکدا، مەترسی مردنی پێشوەختە بە ڕێژەی 40٪ کەمدەکاتەوە. پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن: "بۆ ئەوەی بزانیت جووڵەکەت کاریگەری لەسەر تەندروستیت هەبووە، ئەم ڕێگایانە بەکاربێنە."
٠ سەرکەوتن بەسەر پەیژەکان وادەکات ماسولکە و قاچت بەهێز بێت تەنانەت چڕی ئێسکیشت زیاد دەکات.
٠ بەپێی توێژینەوەکان هێزی قاچەکانت پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە دواخستنی پیربوونی مێشکەوە هەیەم لێدانی دڵ خێرا دەکەن و مەترسی جەڵتەی مێشک و نەخۆسییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە.
٠ گۆرانی بڵێ ئەگەر توانیت گۆرانییەکە بڵێی ئەوە چالاکییەکەت کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە.
ئەمەش بزانە: چالاکوانان و وەرزش دۆستان قسەیان بۆ ڕۆژنامە ئەمریکیەکە کردووە و وتویانە: "وەرزش تەنیا جلوبەرگی تایبەت و هۆڵی گرانبەها نییە، جووڵەکانی ژیانی ڕۆژانەت بکە بە وەرزش، قادرمەکان بەکاربهێنە و تەمەنی خۆت درێژ بکە."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- تەندروستی
- 31 کانوونی دووەم
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت





