
سەرۆک بارزانی و نووری مالیکی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ لەگەڵ نووری مالیکی کۆبووەتەوە و پێی ڕاگەیاندووە: "لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ناکشێمەوە". دەشڵێت، مالیکی پێی گوتووە بەڵێنی بە سەرۆک بارزانی داوە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان چارەسەر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دکتۆر هەیسەم مەیاحی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمرۆ بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەگەڵ نوری مالکی کۆبووەتەوە لە ماڵی مالکی لە بەغدا. مالیکی وتوویەتی، بەهیچ شێوەیەک ناکشێمەوە و بەردەوام دەم لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
- نوری مالیکی، سوپاسی سەرۆک مەسعوود بارزانی کردووە، پشتیوانی کاندیدبوونی کردووە و هەتا ئێستایش هەر بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی. نوری مالیکی لەو دیدارەدا وتوویەتی، بەڵێنم داوە بە جەنابی سەرۆک بارزانی کە ئەگەر بوومەوە بە سەرۆکوەزیران، کێشەی مووچە چارەسەر دەکەم، ئەوە یەکێک دەبێت لە ئیشە لە پێشینەکانم. ئینجا، هەموو هەوڵێکیش دەدەم کێشەی دۆسیەی نەوتیش لەنێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکەم.
لەلایەکی دیکە: بەشێک لە سەرکردەکانی دەوڵەتی یاسا و چوارچێوەی هەماهەنگیش لە میدیاکانی خۆیان دەڵێن، چاوەڕێین، سەرۆک بارزانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بەکار بهێنێت بەتایبەتی لەگەڵ ئەمریکا بۆ ئەوەی مالیکی وەکو کاندید بمێنێتەوە و ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق.
زانیاریی زیاتر: هاوکات، حامید موسەوی سەرکردە لە ڕێکخراوی بەدری هادی عامری دەڵێت، لەکاتی کۆبوونەوەی ئەو ڕۆژەی نێوان نوری مالیکی و باڵیۆزی ئەمریکا دوای پۆستەکەی ترەمپ، جۆشوا هاریس ڕێکخەری باڵیۆخانەی ئەمریکا وتوویەتی، مالیکی کەسایەتییەکی بەهێزە، دەتوانێت ئیدارەی دەوڵەت بدات.
- دەشڵێت، ئەگەر مالکی بکشێنینەوە، ئەمریکا داوای شتی تریشمان لێ دەکات، یەکێک لەو شتانەیش ئەوەیە کە دەبێت یەکسەر حەشدی شەعبی هەڵوەشێنینەوە. ئینجا، ئێستا زانیارییەکی تر ئاشکرا بووە لەسەر پۆستەکەی دۆناڵد ترەمپ کە تیایدا وتی، نابێت مالیکی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەشعان جبوری کەسایەتیی سیاسی عێراقی دەڵێت، ئەو پۆستەی دۆناڵد ترەمپ، مارک ساڤایا پێی کرد دژی مالیکی. واتە لە عێراقەوە پێی وتراوە. کشانەوەی سوودانیش لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هەر پەیوەندی بەو بابەتەوە هەبووە.
- ڕەنگە ساڤایا بە سودانی وتبێت: مالیکی نابێتەوە بە سەرۆکوەزیران، بۆیە کشایەوە، بۆ ئەوەی هەرکاتێک مالیکی ڕەتکرایەوە ئەوکاتە ئەم چانسی زیاتری هەبێت ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران. دەشڵێ، سودانی زۆر دڵنیا بوو کە مالیکی نابێتەوە بە سەرۆکوەزیران بۆیە ئەو جووڵەیەی کرد و لەبەرژەوەندیی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەرچاوەیەکی ئاگادار کەمێک پێش ئێستا بە ئاڤای وت، سبەینێ چوارشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەک دەکات، ئەنجامی سەردانی شاندەکەیان بۆ کوردستان باس دەکەن.
- ئەگەریش هەیە نوری مالیکی لەو کۆبوونەوەی سبەینێ لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بکشێتەوە.
- سەرچاوەکە دەڵێت، لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار، یەکێتی و پارتی داوایان لە چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، لایەنگری هیچ لایەنێک دژی لایەنێکی تر نەکەن، لەبەرامبەردا، ئێوەیش هەر کاندیدێک دیاری بکەن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، ئێمەیش دەنگی پێ دەدەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هەنگوینی ساختەدا گیرا
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هەنگوینی ساختەدا گیرا
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات





