ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا

ئاڤا نیوز

ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی بەرێوەچوونی دانوستانی لە ئەمریکا کردووە کە بڕیارە ڕۆژی هەینی لە شاری ئيستەنبووڵ بەڕێوەبچێت.

وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی هەینی ئەمریکا و ئێران لە تورکیا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی و کێشە هەڵبەپێسردراوەکانی نێوانیان کۆببنەوە. هەریەکە لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا سەرپەرشتی شاندی هەردوو وڵات دەکەن.

بۆچی گرنگە: ئەو داواکارییە نوێیەی ئێران ڕەنگە ببێتە هۆی شکستهێنانی دانوستانەکان و ئەگەر ئەوەش ڕووبدات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەنا دەباتە بەر بژاردەی سەربازی.

زانیاریی بەدەستهاتوو: دوو سەرچاوەی ئاگادار بە پێگەی ئەکسیۆی ئەمریکیان وتووە، ئێران داوای گۆڕانکاریی لە شوێن و شێوازی ئەو دانوستانانە کردووە کە بڕیارە ڕۆژی هەینی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام بدرێن.

- بەپێی زانیارییەکان، ئێران داوای کردووە شوێنی دانوستانەکان لە ئيستەنبوڵەوە بگوازرێتەوە بۆ مەسقەتی پایتەختی عومان و لە کۆبوونەوەکەدا تەنیا شاندی ئەمریکا و ئێران بەشداری بکەن و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی نەبنە بەشێک لە دانوستانەکان.

لەلایەکی دیکە: لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەکەیان، ڕۆژی سێشەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەنديی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی عومان و تورکیا و هەروەها سەرۆکوەزیرانی قەتەر ئەنجام دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ