
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی لە لووتکەی حکومەتەکان لە دووبەی وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات و دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ ئایندەی حوکمڕانی لە ناوچەکەدا بۆ سەرکردەکانی جیهان باس دەکات.
وێنە گەورەکە: لە دووبەی لووتکەی حکومەتەکان بە بەشداریی نوێنەرانی 150 وڵات بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ دەستی پێکرد و دوو ڕۆژی تر بەردەوام دەبێت. یەکێک لە گەورەترین سەکۆ سیاسی و ئابوورییەکانی جیهانە، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەپاڵ 60 سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتان وەک سەرکردەیەکی کاریگەر بانگهێشت کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی سبەی چوارشەممە 4-2-2026 لە لووتکەکەدا وتارێک پێشکەش دەکات.
- ئەمڕۆش لە لووتکەکە ڕۆژێکی پڕ لە چالاکی دیپلۆماسی بەڕێکرد و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئاستبەرزی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان ئەنجام دا، تێیدا پێگەی کوردستان وەک چەقی هاوسەنگیی سیاسی دووپات کرایەوە. لە کۆبوونەوەکانیشدا، پەیامێکی ڕوونی دا کە کوردستان بەشێکە لە چارەسەر نەک کێشە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەسرور بارزانی لەلایەن شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، سەرۆکوەزیرانی ئیمارات بەفەرمی بانگهێشت کراوە. ئێوارەی دوێنێ دووشەممە پێشوازییەکی جیاوازی لێ کرا، کاتێک گەیشتە دووبەی ئاڵای کوردستان لەسەر شاشە گەورەکان نمایش کرا.
- ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونی دیپلۆماسییە بۆ قووڵیی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات، مەسروور بارزانی و سەرکردەکانی ئەو وڵاتە. ئەم میواندارییە تایبەتە، سەلمێنەری ئەو دۆستایەتییە قووڵ و ستراتیژییەیە کە لەنێوان هەولێر و دوبەی بنیات نراوە.
بۆچی گرنگە: ئەم لووتکەیە تەنها کۆبوونەوەی حکومەتەکان نییە، بەڵکو سەلماندنەوەی ئەو ڕاستییەیە کە هەرێمی کوردستان بە سەرکردایەتیی مەسروور بارزانی، بووەتە کارەکتەرێکی سەرەکی لە هاوکێشە جیهانییەکاندا و چیدیکە ناتوانرێت لە بڕیارە گرنگەکانی ناوچەکەدا پشتگوێ بخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەیەکی گرنگ و ناوازە لە سلێمانی جێبەجێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو خوشکی نابیست لە هەولێر بە کاری دەستی بژێوی خێزانەکەیان دابین دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هەنگوینی ساختەدا گیرا





