هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە

سه‌یفولئیسلام قه‌زافی تەمەن 53  ساڵ کوڕی موعەممەر قەزافی

ئاڤا نیوز

هەواڵی کوژرانی سه‌یفولئیسلام قه‌زافی تەمەن 53  ساڵ کوڕی موعەممەر قەزافی، سەرۆکی پێشووی لیبیا لەلایەن کەسە نزیکەکانییەوە بڵاوکرایەوە و باسیان لەوەکردووە، ناوبراو لە شاری ئەلزنتانی ڕۆژئاوای لیبیا لەلایەن چوار کەسەوە کوژراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەبدوڵڵا عوسمان، ڕاوێژکاری سیاسیی سه‌یفولئیسلام قه‌زافی و کەناڵی عەرەبیەی سعودیش لە خێزانی قەزافییەوە هەواڵی کوژرانی سه‌یفولئیسلامیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، سه‌یفولئیسلام لەناو باخچەی ماڵەکەی لەلایەن چوار کەسەوە هێرشی کراوەتەسەر و کوژراوە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لیوای 444ی سەر بە حکومەتی لیبیاش کە بە کوشتنی سه‌یفولئیسلام تۆمەتبار کراوە، لە ڕاگەیێنراوێکدا هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ هێزێکیان لەناو شاری ئەلزنتان نییە و پەیوەندییان بەو ڕووداوەوە نییە.

زانیاریی لەسەر  سه‌یفولئیسلام قه‌زافی:

- کوڕی گەورەی قەزافییە لە خێزانی دووەمی.

-ساڵی 1972 لەدایک بووە.

- ساڵی 2000 ڕۆڵی پێدرا و لە پرۆسەی سیاسی لیبیادا دەرکەوت.

- لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2011 بەتوندی پشتیوانی دەسەڵاتەکەی باوکی کرد، بەڵام لە تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا لەلایەن سوپای ئۆپۆزسیۆنی لیبیاوە دەستگیر کرا

- ساڵی 2015 دادگای لیبیا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند

- ساڵی 2017 بەر لێبووردنی گشتی کەوت و ئازاد کرا

- ساڵی 2021 خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا کاندید کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشینەی تاوانی هەبوو و بە زیندانیکردن حکوم درابوو، یەکێک لە مەرجەکانی کاندیدبوونی تێدانەبوو، بەو هۆیەش لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوورخرایەوە.

- ساڵی 2023 رافائیل لوزون، سەرۆکی یەکێتیی جووەکانی لیبیا ڕایگەیاند، سەیفولئیسلام "داوای لێکردووین هاوکاری بکەین تا بۆ دەسەڵات بگەڕێتەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ