ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی هەولێر دەستی بەسەر سێ تۆن و 100 کیلۆگرام هەنگوینی ساختەدا گرت، کە بەناوی هەنگوینی سرووشتی و بە نرخێکی گران لە بازاڕەکاندا بە هاونیشتمانیان دەفرۆشرا.
لێدوانی فەرمی: هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر ڕایگەیاند، دوای گومانی هاونیشتمانیان و پێشکەشکردنی سکاڵا لەسەر جۆرە هەنگوینێک، لیژنەکانیان بەدواداچوونیان دەستپێکرد. پاش ئەوەی دوو جار پشکنینی کیمیایی لە کۆلێژی زانستیی زانکۆی سەلاحەدین بۆ هەنگوینەکە ئەنجامدرا، دەرکەوت کە ماددەکە هیچ تایبەتمەندییەکی هەنگوینی تێدا نییە و تەنها لە "شەکر" دروستکراوە.
- بەپێی گوتەی چاودێری بازرگانی، ئەم هەنگوینە ساختەیە لە مارکێت و بازاڕەکاندا بە نرخێکی زۆر و لە نێوان (80 بۆ 100 هەزار دینار) بە خەڵک فرۆشراوە. جگە لە فێڵی بازرگانی، دەرکەوتووە کە ئەم جۆرە بەرهەمە زیانی تەندروستیشی بۆ بەکاربەران هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئێستادا تەواوی ئەو بڕە (3 تۆن و 100 کیلۆگرام) لەلایەن لیژنەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە. بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات لە کاتی کڕینی هەنگویندا وریا بن و دڵنیاببنەوە لە جۆرەکەی.
- هەروەها جەخت دەکەنەوە کە بەردەوام دەبن لە گەڕان و پشکنین و هەر شوێنێک ئەو جۆرە هەنگوینەی لێ بێت، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئیمارات وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئیمارات وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات






