چیرۆکی ڕزگارکردنی کوڕێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت و دایکی لە ئۆتۆمبێلەکەیان لە کاتی گڕگرتنی

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە شەقامی کۆڕنیشی شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێک بە تەواوی گڕی گرت و سوتا. سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە کە دایکێک و کوڕە خاوەن پێداویستی تایبەتەکەی بوون، بە هاوکاری هاونیشتمانیان لەناو ئاگرەکە بە زیندویی ڕزگارکران.

چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا بەختیار تاهیر، تەمەن 46 ساڵ، کە خاوەن پێداویستی تایبەتە و قاچێکی نییە، لەگەڵ عەزیمە یابەی دایکی بە مەبەستی سەردانی پزیشک لە ڕێگادابوون، بەڵام لەناکاو ئۆتۆمبێلەکەیان ئاگری گرت. بەهۆی بارودۆخی جەستەیی و جەڵتەیەک کە پێشتر لێی دابوو، بەختیار نەیتوانیوە بە خێرایی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزێت و لەناو ئاگرەکەدا گیریان خواردبوو.


بەدواداچوونی ئاڤا؛ بەختیار تاهیر باسی ڕووداوەکەی بۆ نەجات فارس پەیامنێری ئاڤا کرد و وتی: "بەهۆی ئەوەی خاوەن پێداویستی تایبەتم، سەرم لێ شێوا و نەمتوانی دابەزم، بەڵام خەڵک گەیشتنە هانام و لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەریان هێنام، ئەگەرنا بەتەواوی دەسوتم."


- عەزیمە یابە، دایکی بەختیار، بە دڵتەنگیەوە ڕووداوەکەی بۆ ئاڤا گێڕایەوە و ڕایگەیاند، کاتێک ئۆتۆمبێلەکە بووە بە تۆپەڵێک ئاگر و کوڕەکەی لەناویدا بووە، هیچ چارەیەکی نەبووە جگە لە هاوارکردن بۆ خەڵک تا کوڕەکەی بۆ ڕزگار بکەن. ئەو سوپاسی ئەو هاونیشتمانیانە دەکات کە بە هانایانەوە چوون و کوڕەکەیان لە مردنێکی حەتمی پاراستووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ