کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەیەکی گرنگ و ناوازە لە سلێمانی جێبەجێ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەکارهێنانی سمارت بۆردە لە شێوازی وانەوتنەوەدا، شێوازێکی تەواو جیاواز و پێشکەوتووە
ئاڤا نیوز
دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشن و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیەکی گرنگ و ناوازە وەکو قۆناغی ئەزموونیی لە چەند قوتابخانەیەکی سلێمانی جێبەجێ دەکەن، پڕۆژەکە لە داهاتوودا کەرتی پەروەردە دەباتە قۆناغێکی نوێ.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆژەکە بریتییە لە بەکارهێنانی سمارت بۆرد لە شێوازی وانەوتنەوەدا، کە شێوازێکی تەواو جیاواز و پێشکەوتووە، چونکە مامۆستایان لەکاتی وانەوتنەوەدا لەبری بەکارهێنانی ماجیک و شێوازە کۆنەکان، بۆرد و شاشەی زیرەک بەکاردەهێنن.
بۆچی گرنگە؟ لەم شێوازەدا تازەیەدا مامۆستایان بەڤیدیۆ و وێنەی ڕەنگاورەنگ و شێوازی لەمس و دیجیتاڵی، وانەکان بە قوتابیان دەڵێن، ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە شێوازی وانە وتنەوەدا.
شێوازی جێبەجێکردن: ئەم پرۆژەیە ئێستا لە شاری سلێمانی لە قوتابخانەی ئایندەی بنەڕەتی و چەند قوتابخانەیەکی تر پەیڕەو دەکرێت. لە قوتابخانەی ئایندە، لە قۆناغی یەکەمدا ڕێکخراوی کوردستان فاوندەیشن شەش سمارت بۆردی دابین کردووە.
لێدوانی فەرمی: مامۆستا بورهان خالید، بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئایندە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەکارهێنانی سمارت بۆرد لە قوتابخانەکەمان پرۆژەیەکی گرنگی وەزارەتی پەروەردە و کوردستان فاوندەیشنە، چونکە بۆردەکان کاری زۆر پێشکەوتووی لەسەر دەکرێت و جێگەی دڵخۆشی مامۆستایان و قوتابیەکانیشە.
- دانانی سمارت بۆرد بۆ قوتابخانەکەمان، شێوازێکی زۆر پێشکەوتووە، هەم بۆ مامۆستایان ئاسانکارییە هەم بۆ قوتابیانیش شێوازێکی نوێ و هاوچەرخە، چونکە هەموو وانەکان لەسەر شاشەیەکی گەورە بەشێوەیەکی جوان و ئاسان پێشکەشی قوتابیان دەکرێت.
قۆناغی داهاتوو: بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستاندا ئەم پرۆژە گرنگە جێبەجێ بکرێت و لەبری وایت بۆرد سمارت بۆرد بەکاربهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو خوشکی نابیست لە هەولێر بە کاری دەستی بژێوی خێزانەکەیان دابین دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئیمارات وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات





