ئاڤای خەڵک؛ لە خەلیفان 100 خێزانی گەڕەکێک داوای چارەسەرکردنی کێشەیەک دەکەن

شەیری بکە لە:
ئاڤای خەڵک؛ لە خەلیفان 100 خێزانی گەڕەکێک داوای چارەسەرکردنی کێشەیەک دەکەن

ئاڤا نیوز

گەڕەکی شەهیدان لە قەزای خەلیفان زیاتر لە 100 ماڵە، سێ ساڵە بنیاتنراوە بەڵام تا ئێستا ڕێگا و کۆڵانەکانی قیرتاو نەکراون، دانیشتووانەکەی داوا دەکەن کێشەکەیان چارەسەر بکرێت.


داواکاریی خەڵک: مووسا محەممەد دانیشتووی گەڕەکەکەیە، قسەی بۆ ئاڤا میدیا کردووە و دەڵێت: لەسەر ئەرکی خۆمان و لە ناچاریدا کۆڵانەکانمان چەوڕێژ کرد، چەندینجار داوامان لە حکومەت کردووە بۆمان قیر بکەن بەڵام بۆمان جێبەجێ نەکراوە، ئێستا بەهۆی تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر چەوڕێژەکەش تێکچووە. 


چارەسەر: هاوار عەباس پەیامنێری ئاڤا میدیا کێشەکەی بە مەغدید عەریف، قایمقامی خەلیفان گەیاندووە، دەڵێت نووسراویان کردووە بۆ قیرتاوکردنی سەرجەم گەڕەکە قیرتاونەکراوەکان، کە ڕەزامەندی گەڕایەوە سەرجەمیان قیرتاو دەکەن و یەکەم گەڕەکیش لە گەڕەکی شەهیدان دەستپێدەکەن.

هەنگاوی داهاتوو: قائیمقامی خەلیفان لەڕێگەی ئاڤا میدیا بەڵێن بە دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدانی خەلیفان دەدات تاوەکو ڕەزامەندی بۆ قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی گەڕەکەکە دەگەڕێتەوە، لە ئێستاوە دەست بە چەوڕێژکردن و ڕێکخستنی کۆڵانەکانی دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: