
ئاڤا نیوز
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند ڕێنماییەک بۆ وەرزی بەهار و شێواز و چۆنیەتی گیابەهارییەکان دەردەکات، هۆشداریش بە کەوشکاران دەدات هەر کەسێک سەرپێچی بکات بەتووندترین شێوە سزا دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قەزاکانی: سۆران، خەلیفان، ڕواندز، چۆمان، سیدەکان و مێرگەسۆر دەگرێتەوە، ناوچەیەکی شاخاواییە و نزیکەی 400 جۆر گژوگیای بەهارەی جۆراوجۆری هەیە.
- ساڵانە هاونیشتمانیەکی زۆر ڕوو لە چیا و کێوەکانی باڵەکایەتی و برادۆست دەکەن بۆ هێنانی گژوگیا جۆراوجۆرەکان و لە بازاڕەکانیش خواستێکی زۆریان لەسەرە، بەتایبەت قارچک، ڕێواس، کەنگر، کاردی، لووشکە و ..هیتد، بەڵام ساڵانە بەهۆی نەزانینی ڕنینی گیاکان بەشێوەیەکی زانستی یان بێویژدانی بەشێک لە کەوشکەران، بەشێکی گیابەهارییەکان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.
لێدوانی فەرمی: هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمساڵ ڕێنمایمان داناوە هەر هاونیشتمانیەک سەرپێچی بکات و لەسەری ئاشکرا بێت کە سەرپێچی کردووە، سزای تووندی یاسایی و مادی دەدەین.
ڕێنماییەکان ئەمانەن:
1- لێکردنەوەی گیای بەهاری تەنها بە چەقۆ و بڕین ڕێگەپێدراوە. ڕاکێشان و تێکدانی گوڵ و گیاکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، چونکە زیانێکی زۆر بە بن و ڕەگی گیاکان دەگەیێنێت، بەم هۆیەوە ساڵانە بڕێکی زۆریان لێ کەم دەبێتەوە و تووشی لەناوچوون دەبن.
2- دەرهێنانی گوڵ و گیاکان بە بنەوە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە. لە هەر حاڵەتێک دا ئەگەر بنی گیایەک دەرهات بەهەڵە و بەبێ مەبەست، پێویستە لە شوێنی خۆی بچێنرێتەوە.
3- هێنانەوەی گیای بەهاری تەنها بۆ لێنان و دروستکردنی خواردن ڕێگەپێدراوە، بازرگانیکردن بەهەموو جۆرێکیانەوە و بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
4- هەر ڕێگایەکی تر کە ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە سرووشت و گژوگیا بەهارییەکان قەدەغەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا





