نووری مالیکی مەرجی کشانەوە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

نووری مالیکی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەگەر دوو لەسەر سێی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی (واتە 8 دەنگ لە 12 دەنگی سەرکردەکانی ئەم هاوپەیمانێتییە)، دەنگ بە گۆڕینی بدەن، ئەو لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەکشێتەوە، بەپێچەوانەوە بەرەو پێکهێنانی حکومەت هەنگاودەنێت و لەم بەرپرسیاریەتییە ناکشێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمشەو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقیە ڕایگەیاند: لە کۆی 12 سەرکردەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەو بە ڕەزامەندی 10 دەنگی سەرکردەیان وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران هەڵبژێردراوە، تا ئەو کاتەی ئەم هاوپەیمانێتییەش پشتیوانی بکات، پێداگرە لەسەر سەرۆکایەتیکردنی حکومەتی داهاتوو.
- وتیشی، ئەگەر دوو لەسەر سێی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری گۆڕینی بدەن، ئەو لە پرۆسەکە دەکشێتەوە بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی کە 185 پەرلەمانتاری لە پەرلەمانی عێراق هەیە، "منی بەشێوەیەکی یاسایی و دەستووریی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاریکردووە و پێداگرم لەسەر کاندیدبوون، دەمەوێت لایەنی ئەمریکیش تێبگات و بڕیاری خۆی نەکاتە قوربانی ئەوانەی خێری عێراقیان ناوێت".
"ترەمپ بە هەڵەدا براوە"
- مالیکی گومانی هەبوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو بناسێت و باوەڕی وابوو لەناوخۆ یانیش لایەنی دەرەوە، دەستوەردانیان لەم بابەتەدا کردووە و ترەمپیان بەهەڵەدا بردووە، لەم بارەیەوە ئەوەی خستەڕوو، "ئەمریکا نابێت دەستوەردان لە کاروباری سەروەریی و سیاسی ناو عێراق بکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەغدا پابەندە بەوەی پەیوەندییەکی باش و پتەوی لەگەڵ ئەمریکا هەبێت.
"دژەکانم دەترسن".
- مالیکی هەرچەندە ئەو هەڵوێستەی بە ماف و ڕوانگەیەکی ئاسایی ناوبرد، بەڵام وتی، بەشێک لەوانەی دژایەتی دەکەن لەوانەیە "هەڵەیەکیان کردبێت" و دەترسن ئەگەر مالیکی بگەڕێتەوە هەڵەکانیان ڕاست بکاتەوە، بەوەش زیان دەکەن.
بەشێکی دیکە لەقسەکانی مالیکی:
-بەهۆی باشی پەیوەندییم لەگەڵ سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان، من دەتوانم ئەم پرسە چارەسەر بکەم.
- ئەوانەی دەڵێن ئەگەر مالیکی بگەڕێتەوە سزامان بەسەردا دەسەپێنرێت، دەیانەوێت خەڵک بترسێنن.
- هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا پێی وتم لە پرسی سەرۆکوەزیراندا ئێمە دەستوەردان ناکەین.
- ئەگەر ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا نەهێڵێت سووریا ببێتە سەرچاوەی ناردنی تیرۆر بۆ عێرق، ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەکی باشمان هەبێت لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە و لەگەڵیشیاندا هەماهەنگ و هاوکار دەبین.
- کورد لەناوخۆیدا لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار نەگەیشتووەتە ڕێککەوتن و ئەم بابەتە بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەستراوەتەوە، ئێمە لە هەوڵەکانمان بۆ نێوەندگیریی لەنێوان پارتی ویەکێتی بەردەوامین.
- ئەگەر هەموو هەوڵەکانی نێوەندگیریی بێ ئەنجام بن، ناچارین وەک کۆتا بژاردە پرسەکە ببینە پەرلەمان و کاندیدی کام لایەن زۆرترین دەنگی هێنا، ئەو بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرێت.
باکگراوند: ڕۆژی سێشەممە، ڕێککەوتنی 27ـی 1ـی 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە "زۆر خراپ" وەسف کرد و هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانی بۆ عێراق کرد لە حاڵەتی هەڵبژاردنەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن






