فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە داتا پشکی هەرێمی کوردستان لە خەرجییە سیادیییەکانی عێراق بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە داتا پشکی هەرێمی کوردستان لە خەرجییە سیادیییەکانی عێراق بڵاودەکاتەوە

وێنەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان. وێنە DMI

ئاڤا نیوز


فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە داتا پشکی هەرێمی کوردستان پێش دەرهێنانی خەرجییە سیادییەکان بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت: هەرێمی کوردستان هاوبەشە لە "لە ئەستۆگرتنی تێچووە سیادییەکان"، بەڵام لە پارە سیادییەکان سوودمەند نییە.

وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ "لە ئەستۆگرتنی تێچووە سیادییەکان"ـێ دەوڵەتی فیدڕاڵ بە ڕێژەی 12.67٪ وەک هاوبەش داناوە، بەڵام هەرێمی کوردستان سوودمەند نییە لە (پارە سیادییەکان) بەو ئەندازەی کە لێی دەبڕدرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بەپێی ئاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی ژمارەی 13 بۆ ساڵی 2023، بە دیاریکراوی ماددەکانی (2، 11، 12) و خشتە هاوپێچەکان، یاساکە ئاماژەی بەوە کردووە، "پشکی هەرێمی کوردستان دوای دەرهێنانی خەرجییە سیادییەکان هەژمار دەکرێت، بەڵام بۆ بڵاوكردنەوەی ئەوەی هەرێمی کوردستان چەند بەشدارە، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە دابینکردنی خەرجییە گشتییەکانی دەوڵەت، دەتوانین ئەم هەژمارە بکەین بە بەرودکاری."

٠ کۆی گشتیی خەرجییەکانی بودجەی گشتی نزیکەی 199 ترلیۆن دینارە.

٠ ئەگەر ڕیژەی 12.67٪ لەسەر کۆی پارەکە هەژمار بکرایە (بەبێ لابردنی سیادی)، 199 ترلیۆن × 0.1267=واتە نزیکەی 25.2 ترلیۆن دیناری ساڵانە، واتە ئەمە ئەو پشکەیە کە دەبوو بۆ هەرێمی کوردستان هەژمار بکرێت. بەڵام پشکە جێگیرکراوەکە بە کردەیی بۆ هەرێمی کوردستان دوای لابردنی سیادی بریتییە لە نزیکەی 16.5 ترلیۆن دینار.


زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگە، جیاوازییەکە بەشداریی هەرێمی کوردستان لە خەرجییە سیادی و حاکمیەکان بەم شێوەیەیە:


٠ هەرێمی کوردستان بە نزیکەی 8.7 ترلیۆن دیناری ساڵانە، بۆ خەرجییە سیادییەکان (سوپا، قەرزەکان، سەرۆکایەتییەکان، هتد) و خەرجییە حاکیمەکان لە پشکی خۆی دابین دەکات، واتە ئەم بڕە پارەیە پشکی هەرێمە و بۆ "خەرجییە سیادییەکان" ڕۆیشتووە.


٠ هەرێمی کوردستانی هاوبەشە لە "لە ئەستۆگرتنی تێچووە سیادییەکان"ـی دەوڵەتی فیدڕاڵ بە ڕێژەی 12.67٪، کە ساڵانە دەکاتە 8.7 ترلیۆن دینار، بەڵام سوودمەند نییە لە پارە سیادییەکان، بەو ئەندازەیەی کە لێی دەبڕدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ