
عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری سەرچاوە ئێرانییەکانەوە دەڵێت: عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیامێکی بۆ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ناردووە و ئامادەیی ئێرانی دەربڕیوە بۆ داخستن یان ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، وەک هەوڵێک بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە.
بڵاوکراوەی فەرمی: سەرچاوە ئێرانییەکان بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، پەیامێکی خامنەیی گەیاندووەتە پووتین؛ لە پەیامەکەدا هاتووە، لەوانەیە ئێران ڕازی بێت بە گواستنەوەی یۆرانیۆم بۆ ڕووسیا، هاوشێوەی ئەوەی لە ساڵی 2015دا ڕوویدا، هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، وەک هەوڵێک بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە ئامادەن بەرنامە ئەتۆمییەکەیان دابخەن یان ڕایبگرن.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە پێشنیازەکەی پێشتری ئەمریکا، کە پێشنیازی دروستکردنی هاوپەیمانییەتییەکی ناوچەیی کردبوو پەیوەست بە بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی، ئێران ئەمە بە پێشنیازێکی باش دەزانێت بۆ دامەزراندنی بلۆکێکی ناوچەیی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی.
لەلایەکی دیکەوە: لە دوای هەڕەشە بەردەوامەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران، ئێران وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای بە ئەرێنی دایەوە؛ سەرچاوە ئاگادارەکان پێشبینیی کۆبوونەوەی نێوان ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ئەستەنبوڵ دەکەن.
ئەمەش بزانە: لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە لە نێوان ئەمریکا و ئێران، کۆبوونەوەکە دەبێتە یەکەم دیداری نێوان هەردوو وڵات لە دوای شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لیستی پۆستە داواکراوەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
21 خولەک لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: گەلی کورد لە سووریا شایستەی دانپێدانان و ڕێزلێگرتنە
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لیستی پۆستە داواکراوەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت






