ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

شەیری بکە لە:
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

ئاڤا نیوز

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، فەرمانی دەستپێکردنی دانوستانە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئەمریکا داوە؛ ئەمەش دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە لە ئەگەری ڕێکنەکەوتندا، لێکەوتەی خراپی دەبێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: پزیشکیان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانی ڕاسپاردووە بۆ گفتوگۆ، بە مەرجێک ژینگەیەکی گونجاو هەبێت کە دوور بێت لە هەڕەشە، تاوەکو دانوستانێکی دادپەروەرانە ئەنجام بدرێت.

لەلایەکی دیکەوە: هەفتەی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد؛ ئەردۆغان پێشنیازی بۆ ترەمپ کردووە کە لە ئەنقەرە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە نێوان ئەمریکا، ئێران و تورکیا ئەنجام بدرێت.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: چەند سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی ئەکسیۆسیان ڕاگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی هەینی، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنقەرە کۆ بببنەوە.

زانیاریی زیاتر: ئەم کۆبوونەوەیە بە یەکەم دیداری نێوان هەردوو وڵات دادەنرێت دوای شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ