شێخ دارا هۆشداریی لافاو دەدات؛ شەپۆلێکی توندی باران و تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
شێخ دارا هۆشداریی لافاو دەدات؛ شەپۆلێکی توندی باران و تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دیمەنی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

شێخ دارا، شارەزای کەشناسی، هۆشداری دەدات لە شەپۆلێکی توندی بارانبارین و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان تاوەکو 10-2-2026.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری ئاڤا میدیا، ڕایگەیاند: "لە ئێستادا کاریگەرییەکانی شەپۆلێکی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان دەستیپێکردووە.

٠ پێشبینی دەکرێت لەنێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ شەو کاریگەرییەکانی توندتر ببن، بەتایبەت چالاکبوونی هەورەبرووسکە و تەرزەی بەخوڕ. لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی بارانی بەهێز لە ماوەیەکی کورتدا، ئەگەری دروستبوونی لافاوی خێرا و کورتخایەن هەیە."

زانیاریی زیاتر: بەپێی پێشبینییەکان، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە، 4-2-2026، لە ناوچەکانی دهۆک، هەولێر و کەرکووک لاواز دەبێت، بەڵام لە سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران بارانبارینی مامناوەند تاوەکو شەو بەردەوام دەبێت. هاوكات پلەکانی گەرما 3 تا 4 پلە نزمدەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی وەک سەنتەری حاجی ئۆمەران، ئەگەری بەفربارین هەیە.

پەیوەست بەم بابەتەوە: شێخ دارا ئاشکرای کرد کە ئەم بارودۆخە بە شێوەی پچڕپچڕ تاوەکو ڕێکەوتی 10-2-2026 بەردەوام دەبێت. هەرچەندە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاسمان کەمێک ڕوو لە ساماڵبوون بکاتەوە، بەڵام لە ڕۆژانی 5 و 6ـی ئەم مانگەدا، جارێکی دیکە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکە دەکاتەوە و ناسەقامگیریی کەشوهەوا دەستپێدەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ