تورکیا بە مەرج یاسا بۆ پرۆسەی ئاشتی دەردەکات؛ دەبێت پەکەکە مەتینا و خواکوڕک چۆڵ بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکێک لە چەکدارانی پەکەکە لەکاتی چەکداناندا
ئاڤا نیوز
ئەنقەرە هەنگاوە یاساییەکانی بۆ پڕۆسەی ئاشتی بەستووەتەوە بە چۆڵکردنی کەمپەکانی مەتینا و خواکوڕک لەلایەن پەکەکەوە و داماڵینی تەواوەتییان لە چەک.
وێنە گەورەکە: ئەم هەڵوێستە نوێیەی تورکیا نیشاندەری ئەوەیە پێش ئەوەی هیچ ئیمتیازێکی یاسایی بدات، پێگەی سەربازیی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بەتەواوی لاواز بکات و داواکردنی چۆڵکردنی مەتینا و خواکوڕک دەکات وەک مەرجی سەرەکی بۆ پرۆسەی ئاشتی.
زانیاریی زیاتر: پرۆسەی ئاشتی بەرەو قۆناغی بڕیارە یاساییەکان هەنگاو ناوە، بەڵام ئەنقەرە بۆ دەستپێکردنی ئەم هەنگاوە دوو مەرجی سەرەکیی هەیە؛ یەکەمیان تێکەڵبوونی هەسەدە بوو لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا کە دەستی پێ کردووە، دووەمیشیان چۆڵکردنی تەواوەتی مەتینا و خواکوڕکە لە هەرێمی کوردستان. ڕۆژنامەی "تورکیا" ئاماژەی بەوە کردووە تاوەکو میت (دەزگای هەواڵگریی تورکیا) پشتڕاستی نەکاتەوە ئەو کەمپانە چۆڵ کراون و چەک دانراوە، هیچ پڕۆژەیاسایەک نانێررێتە پەرلەمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە مانگی سێ دا یاسا پەیوەندیدارەکان بە پرۆسەی ئاشتی بخرێنە ڕوو. یاساکان وادە بۆ دیاریکراو و سەربەخۆ دەبن و تەنیا ئەندامانی ئەو گرووپانە دەگرێتەوە کە دەسەلمێنرێت بە تەواوی خۆیان لە چەک داماڵیووە. پێشنیازی ئاک پارتی ئەوەیە، تەنیا یەک ساڵ دەرفەت بدرێت؛ واتە هەر کەسێک لە ماوەی ئەو ساڵەدا خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان نەکات، ناتوانێت لە ئیمتیازات و ئاسانکارییەکانی ئەو یاسا نوێیە سوودمەند بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە پێشوازیی لە 350 هەزار پەنابەری سووری کردبێت



