حکومەتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە پێشوازیی لە 350 هەزار پەنابەری سووری کردبێت
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش

سنووری نێوان عێراق و سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە کردنەوەی سنوورەکان و پێشوازیکردن لە 350,000 پەنابەری نوێی سووری دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 2-2-2026، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا، ڕەتیکردەوە دەروازە سنوورییەکانی کردبێتەوە بۆ پێشوازیکردن لە 350,000 پەنابەری سووری. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە گوایە عێراق لە سنوورەکانەوە لەبەردەم سەدان هەزار پەنابەری سووری دەکاتەوە کە بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریاوە بەرەو سنوورەکان دێن، بەڵام حکومەتی عێراق ئەم دەنگۆیانەی بەتەواوی ڕەتکردەوە.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: ئەم هەواڵانە سەرلەبەرەی ڕەتدەکەینەوە و داوا دەکەین هەواڵەکان لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگیرێت.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی عێراق چەندین ڕێکاری تووندی بۆ پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا گرتووەتەبەر لەوانە، دیواری کۆنکریتی، تەلی دڕکاوی، دروستکردنی خەندەق و کامێرای گەرمی و چەندین ڕێکاری دیکە.
لەلایەکی دیکەوە: مانگی ڕابردوو سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دووپاتیکردەوە کە دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی لەگەڵ سووریا 80% تەواو بووە و کارکردن بەردەوامە تاوەکو تەواوی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا کۆنکریت بکرێت.
باکگراوند: عێراق و سووریا خاوەنی سنوورێکی هاوبەشن کە درێژییەکەی دەگاتە نزیکەی 600 کیلۆمەتر. لە دوای ساڵی 2014 و شەڕی داعش، ئەم سنوورە بووەتە جێگەی مەترسیی ئەمنیی بەردەوام بۆ بەغدا. حکومەتی عێراق لە ساڵی 2018ـەوە دەستی کردووە بە دروستکردنی دیوارێکی کۆنکریتیی بەرز (نزیکەی 3.5 مەتر) و قووڵکردنی خەندەقەکان بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش و قاچاخچێتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 5 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە




