شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

دیمەنی بارانبارین لە شاری سلێمانی

ئاڤا نیوز

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سەرەڕای بەرزبوونەوەی کاتیی پلەکانی گەرما لە ئەمڕۆدا، شەپۆلێکی نوێی بارانبارین لە شەوی شەممەوە دەستپێدەکات و هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەم شەپۆلە تاوەکو 10ـی مانگی داهاتوو بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوامیی دەبێت؛ پێشبینیی دەکەین لە مانگی شوباتدا زیاتر لە 20 ڕۆژ بارانبارین لە هەرێمی کوردستان هەبێت، کە ئەمە ڕێژەیەکی یەکجار باشە بۆ ئەمساڵ.

لەلایەکی دیکەوە: کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 4 بۆ 5 پلە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز دەبنەوە. لە درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، بارانبارین سەرەتا لە پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات و لە کاتەکانی بەیانیی و نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممەدا تەواوی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

٠ هەرچەندە کاریگەریی ئەم شەپۆلە تاوەکو ئێوارەی یەکشەممە چڕ دەبێت، بەڵام لە 5 و 6ـی مانگی شوباتەوە شەپۆلێکی دیکەی بەهێزتر ناوچەکە دەگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: