بانکی ناوەندی: پێدانی پارە بۆ کڕینی پانێڵەکانی وزەی خۆر بە هاووڵاتیان بەردەوام دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دانانی سیستمی وزەی خۆر
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بڕی شەش ملیار دینار قەرزیان بۆ کڕینی سیستەمی وزەی خۆر بەخشیوە و پێشبینیش دەکرێت بۆ ئەمساڵ خواستی هاووڵاتییان لەسەر وەرگرتنی ئەم قەرزانە زیاتر بێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر وەک یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی دابینکردنی کارەبا دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، عێراق دەیەوێت لەڕێگەی بەردەوامی پێدانی قەرزی بانکی گوشارەکان لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی کەمبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەفەل حوسێن، بەڕێوەبەری دەسپێشخەرییەکان لە بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "بانکی ناوەندی بڕی شەش تریلیۆن دیناری بۆ بانکەکان تەرخان کردووە تا وەک قەرز بۆ کڕینی سیستەمی وزەی خۆر بیدەن بە هاووڵاتییان، بەڵام تا ئێستا تەنیا نزیکەی شەش ملیار دینار لەو بڕە پارەیە وەک قەرز دراوە."
ڕەفەل حوسێن، دەشڵێت: "هۆکاری کەمیی پێشوازیی خەڵک لە وزەی پاک بۆ لاوازیی ئاستی هۆشیاری و کلتووری کۆمەڵگە دەگەڕێتەوە؛ بۆیە پێویستە لە چەند لایەنێکەوە کار بکرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە گرنگیی گۆڕینی سەرچاوەکانی وزە بۆ وزەی جێگرەوە تێبگەیەنرێن."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری دەسپێشخەرییەکان لە بانکی ناوەندی عێراق، پڕۆسەی پێدانی پارە بۆ کڕینی پانێڵەکانی وزەی خۆر بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بودجە تەرخانکراوەکە تەواو دەبێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2026دا خواستی خەڵک بۆ وەرگرتنی ئەم قەرزانە بگاتە بەرزترین ئاست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاووڵاتیان بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر بۆ ماڵان دەتوانن بڕی 30 ملیۆن دینار، لە بانکەکان قەرز بکەن، بە ماوەی حەوت ساڵیش لێیان وەردەگیرێتەوە، بۆ پڕۆژەکانی کشتوکاڵی، پیشەسازی، نیشتەجێبوونی گەورە و خزمەتگوزاری، بڕی یەک ملیار دینارییان پێ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
25 خولەک لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: گەلی کورد لە سووریا شایستەی دانپێدانان و ڕێزلێگرتنە
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لیستی پۆستە داواکراوەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نامەیەکی خامنەیی بۆ پووتین ئاشکرا دەکرێت





