منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
پێرێ شەو شەوی بەرات بوو، منداڵان لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی نوقڵ و چکلێت بە ماڵاندا دەگەڕان و شەوێکی تایبەت بوو.
کێشەی سەرەکی: هاووڵاتییان لە گەڕەکی قولەڕەیسی سلێمانی چەند ڤیدیۆیەکیان بۆ ئاڤا ناردووە، مناڵەکان تا ئەژنۆ کەوتوونەتە قوڕ و چڵپاو، ئەمە بەهۆی خراپی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکەکە و قیڕنەکردنیان. دانیشتووانی گەڕەکەکە داوایان لە ئاڤا کرد دەنگیان بگەیێنێت.
بەدواداچوونی ئاڤا: ئەنجوومەن حوسێن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤای گوت: دەرخستەمان بۆ قیرتاوکردنی گەڕەکی قولەرەیسی و زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی کردووە، بۆیان چاک دەکەین بەڵام دوو مانگی تر.
- وتیشی: ئێمە وەک شارەوانی ساڵانە لە مانگی 12 تاوەکو مانگی چوار، واتا تا تەواوبوونی وەرزی زستان تەنها کاری نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان دەکەین، لە سەرەتای مانگی چوارەوە دەست دەکەین بە جێبەجێکردنەوەی پڕۆژەکان، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست کارەکان بە سستی دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
48 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی سلێمانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پەرلەمانتارەکانی سەرپشک کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت تیرۆرستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیر کران
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی ئەمریکا و ئێران کێشەی تێکەوت





