لە کەلار حکومەتی عێراق گومرگی هەر بارێک سەوزە و میوەی یەک ملیۆن دینار زیاد کردووە

شەیری بکە لە:
لە کەلار حکومەتی عێراق گومرگی هەر بارێک سەوزە و میوەی یەک ملیۆن دینار زیاد کردووە

بەمەش بازاڕی کاسبکاران دەوەستێت و جووتیارانیش بەرهەمەکەیان وەک پێویست بۆ ساغ نابێتەوە.

ئاڤا نیوز

عەلوەی کەلار دەکەوێتە نزیک بازگەی باوە مەحموود، کاسبکارانی بازگەکە دەڵێن بژێوی ژیانیان لەسەر هەناردەکردنی سەوزە و میوەیە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەڵام ئێستا حکومەتی عێراقی بڕیارێکی نوێی دەرکردووە و خەریکە بەتەواوی بژێویی ژیانیان دەوەستێت.

کێشەی سەرەکی: ئەوەی ئێستا کێشەکەی دروست کردووە، پێشتر گومرگی هەر بارێک سەوزە و میوە 250 هەزار دینار بووە، بازرگانانیش داویانە و کێشەیان نەبووە، بەڵام ئێستا گومرگی هەر بارێک زیاد کراوە بۆ ملیۆنێک و 250 هەزار دینار.

کاریگەری و لێکەوتەکان: ئێستا بازرگاکان بۆیان دەرناهێنێت هەناردەی شارەکانی عێراقی بکەن، بەمەش بازاڕی کاسبکاران دەوەستێت و جووتیارانیش بەرهەمەکەیان وەک پێویست بۆ ساغ نابێتەوە.

بەداواداچوونی ئاڤا: ئاڤا بەدواداچوونی کرد و قسەی لەگەڵ کاک عارف عادل، قایمقامی کەلار کرد، وتی ئەم بازگەیە هی حکومەتی عێراقە و دەسەڵاتی ئێمەی تێدا نییە، ئێمەش پاڵپشتی لە داواکاری کاسبکاران دەکەین. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ