چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پەرلەمانتارەکانی سەرپشک کرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار پەرلەمانتارانی سەر بە هاوپەیمانێتییەکەی سەرپشک دەکات بەوەی دەنگ بە چ کاندیدێک دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 4ی شوباتی 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی حەکیم، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 262ی خۆی گرێدا، بە "مەبەستی بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و هەرێمی و تاوتوێکردنی پەرەسەندنەکانی قۆناغی ئێستا".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی هاتووە: داوا لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین گرنگی بەو پێشنیارانە بدەن، کە شاندی چوارچێوەکە لە سەردانەکەیاندا بۆ هەرێمی كوردستان پێشکەشی لایەنە کوردییەکانیان کردبوو.
- هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە پەرلەمانتارەکانی دەكات، ئەگەر لایەنە کوردییەکان نەگەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ئازاد بن لە هەڵبژاردنەکانیاندا بۆ دەنگدان، چونکە بەردەوامی پەککەوتنی دامەزراوەکان لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییانەی ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە، ناگونجێت.
-سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی بەکارهێنانی خاکی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر هەر دەوڵەتێکی دیکە ڕەتکردەوە و ئەمەش بە پابەندبوونێکی دەستووری لێكدەداتەوە.
- داواش لە هێزە ئەمنییەکان دەكات ئامادەباش و وریای هەر گێچەڵ(ئیستیفزاز)ێك بن و و دانبەخۆیاندا بگرن، تاوەکو هیچ بیانوویەک نەدەنە دەست هیچ لایەنێک بۆ بەئامانجگرتنی عێراق یان تێکدانی سەقامگیریی وڵاتەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
48 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی سلێمانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت تیرۆرستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیر کران
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی ئەمریکا و ئێران کێشەی تێکەوت





