
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف نێردەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا و ئێران لەسەر شوێن و شێوازی دانوستانەکانیان ڕێکنەکەوتوون و مەترسی شکستهێنانی گفتوگۆکانی نێوانیان هەیە.
وێنە گەورەکە: بڕیار بوو ڕۆژی هەینی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە شاری ئەستەنبووڵی تورکیا بەنێوەندگیری چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێبکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوو بەرپرسی ئەمریکی بە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکیان ووتووە، ڕۆژی چوارشەممە 4ی 2ی 2026، ئەمریکا بە ئێرانی وتووە ڕازیی نابن بە داواکارییەکانی ئێران بۆ گۆڕینی شوێن و شێوازی بەڕێوەچوونی دانوستانەکانیان.
- بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئەکسیۆسی وتووە، ئەگەر ئێرانییەکان ویستیان بەو شێوازەی هەبووە دانوستان بکەن واتە "بەشداری کردنی وڵاتانی ناوچەکە لە کۆبوونەوەکاندا" ئەوا ئەمریکا ئامادەیە لەم هەفتەیەدا یان لە هەفتەی داهاتوو دانوستانیان لەگەڵ بکات.
- بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا وتووشیەتی، دەمانەوێت بە خێرایی بگەیەننە ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە یان بژاردەی دیکە هەن.
ئەمەش بزانە: پێشتر ئەمریکا و ئێران لەسەر ئەوە ڕێککەوتبوون لە شاری ئەستەنبووڵی تورکیا کۆببنەوە بەڵام ڕۆژی سێ شەممە 3ی 2ی 2026 ئێران ڕایگەیاند، دەیانەوێت دانوستانەکان لە شاری مەسقەتی وڵاتی عومان بکرێت و تەنیاش شاندی هەردوو وڵات لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بن.
- جگە لەوەش داوایانکردبوو، لە دانوستانەکانیان تەنیا گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بکەن نەوەک بەرنامەی مووشەکی بالیستیک و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە ناوچەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داوای 48 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لە سلێمانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت تیرۆرستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیر کران





