تورکیا زانیارییەکانی ناو "سندووقی ڕەش"ـی فڕۆکە لیبییەکە ئاشکرا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی تێکشکانی فڕۆکەکەی لیبیا
ئاڤا نیوز
عەبدولقادر ئۆرالئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا دوایین ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر کەوتنی ئەو فڕۆکە لیبییە دەخاتە ڕوو کە شاندێکی سەربازیی هەڵگرتبوو و لە ئەنقەرە کەوتە خوارەوە. ئەو ڕایگەیاند تەواوی تۆمارە دەنگییەکانی ناو فڕۆکەکە ناسراونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی وتەی وەزیر، فڕۆکەکە لە 23ـی کانوونی یەکەمی 2025 کاتژمێر 08:17ـی شەو بەڕێ کەوتووە. تەنیا دوو خولەک دوای بەرزبوونەوەی، فڕۆکەوانەکان ئاماژەیان بەوە کردووە بزوێنەری دووەمی فڕۆکەکە لەکار کەوتووە، دوای 14 چرکەش بزوێنەری سێیەم وەستاوە. گەشتەکە تەنیا 37 خولەکی خایاندووە و فڕۆکەکە لە ناوچەی هایمانا کەوتووەتە خوارەوە.
زانیاریی زیاتر؛ کاتێک سیستمە کارەباییەکانی فڕۆکەکە تێک چوون، فڕۆکەوانەکان داوای گەڕانەوەیان بۆ فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە کردووە و زەنگی فریاگوزاریی "PAN-PAN"ـیان ناردووە. لە قۆناغی کۆتاییدا، فڕۆکەوانەکە دوگمەی "MAYDAY"ـی داگرتووە، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە فڕۆکەخانە، فڕۆکەکە بەهۆی لەدەستدانی توانای بەرزبوونەوە و تێکچوونی تەواوی سیستمەکانەوە کەوتووەتە خوارەوە.
- وەزیری گواستنەوە ئاماژەی بەوە کرد کە هەردوو ئامێری سندوقی ڕەش (تۆماری دەنگ و تۆماری زانیاری) زیانی زۆریان بەرکەوتبوو. بەهۆی ئەوەی تەنیا چوار وڵات توانای کردنەوەی ئەو ئامێرە زیانلێکەوتووانەیان هەیە، بڕیار درا لە بەریتانیا لێکۆڵینەوەیان تێدا بکرێت.
- ئۆرالئۆغڵو دەڵێت: "دەنگی ناو تۆمارە دەنگییەکان (CVR) بە تەواوی ناسراونەتەوە، بەڵام ئامێری تۆماری زانیارییەکان (FDR) زۆر کۆنە و زیانی زۆری پێگەیشتووە، بۆیە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی لێ وەرنەگیراوە.
- وەزیر ئەوەشی خستە ڕوو ئەگەر فڕۆکەوانەکان دوای تێکچوونی یەکەم یان دووەم بزوێنەر ڕاستەوخۆ داوای گەڕانەوەیان بکردایە، لەوانەبوو ئەم کارەساتە ڕوو نەدات. لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لە لایەن داواکاری گشتیی ئەنقەرەوە بەردەوامن و بڕیاری کۆتایی لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە دوای تەواوبوونی ڕاپۆرتی شارەزایان و پرۆسەی دادوەری دەدرێت.
باکگراوند: لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا محەمەد حەداد، سوپاسالاری لیبیا و چوار گەورە بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتە کە لەنێو فڕۆکەکەدا بوون، گیانیان لەدەست دا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
حەوت تیرۆرستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیر کران
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی ئەمریکا و ئێران کێشەی تێکەوت
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەستیکرد بە دادگاییکردنی "لێشاوە گەورەکەی داعش"
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
حەوت تیرۆرستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیر کران
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی ئەمریکا و ئێران کێشەی تێکەوت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەهەپە: بۆ سوودمەندبوونی ئۆجەلان لە مافی هیوا گەیشتووینەتە ڕێککەوتن





