مەهەپە: بۆ سوودمەندبوونی ئۆجەلان لە مافی هیوا گەیشتووینەتە ڕێککەوتن

شەیری بکە لە:
مەهەپە: بۆ سوودمەندبوونی ئۆجەلان لە مافی هیوا گەیشتووینەتە ڕێککەوتن

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە

ئاڤا نیوز

فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە ئاماژە بەوە دەدات بۆ سوودمەندبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە مافی هیوا (ئازادکردنی بە مەرج) گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و دەڵێت: لەمبارەیەوە هیچ جۆرە ناکۆکییەک لەنێوان مەهەپە و ئاک پارتیدا نییە.

لێدوانی فەرمی: فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە دوای پێنجەم کۆبوونەوەی لیژنەی نووسینەوەی ڕاپۆرتی هاوبەشی پرۆسەی ئاشتی بە میدیاکانی ڕاگەیاند نووسینەوەی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ پرۆسەی ئاشتی، کاتێکی زۆر ناخایەنێت و مەزەندە دەکات بەر لە مانگی نیسان تەواو ببێت.

- فەتی یڵدز ڕەتی دەکاتەوە ناکۆکی لە نێوان مەهەپە و ئاک پارتی دەسەڵاتداردا هەبێت لەبارەی پێدانی مافی هیوا بە ئۆجەلان و دەڵێت: هیچ جۆرە ناکۆکییەکی لەم جۆرە لەناو هاوپەیمانیی جومهوردا نییە.

- فەتی یڵدز سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغێک، گەڕانەوەی بۆ نییە و دەڵێت: بەرە بەرە هەموو شتێک بەرەو باشتر دەچێت. نەکوژرانی هیچ سەربازێکی تورکیا لەم شەش مانگەدا گەورەترین نیشانەی سەرکەوتنی پرۆسەکەیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم قسانەی فەتی یڵدز دوای ئەوە دێن، ڕۆژی سێشەممە دەوڵەت باخچەلی جارێکی دیکە باسی لەوە کرد هەڵوێستیان نەگۆڕاوە و هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو داوا دەکات ئۆجەلان لە مافی هیوا سوودمەند بێت.

ئەمەش بزانە: "مافی هیوا" چەمکێکی یاساییە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی هیچ سزایەکی زیندانی هەتاهەتایی نابێت بە شێوەیەکی ڕەها بێت و پێویستە زیندانیکراو هیوایەکی واقیعی هەبێت بۆ ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان ئازاد بکرێت.

باکگراوند: دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا 12 ساڵ لەمەوبەر سەبارەت بە دۆسیەی ئۆجەلان، ڕایگەیاندبوو سزای "زیندانی هەتاهەتایی قورسکراو" لە تورکیا پێشێلکردنی ماددەی سێی پەیماننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤە، چونکە هیچ دەرفەتێک بۆ لێخۆشبوون ناهێڵێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ