ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا لەسەر ئیدارەدانی کۆبانێ گەیشتنە ڕێککەوتن

شەیری بکە لە:
ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا لەسەر ئیدارەدانی کۆبانێ گەیشتنە ڕێککەوتن

دیمەنێک لە شاری کۆبانێ و ئاڵای خۆسەر و سووریا

ئاڤا نیوز

ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان و حکومەتی سووریا ڕێککەوتن لەسەر ئیدارەدانی شاری کۆبانێ و دەوروبەری لەڕووی ئەمنییەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 3ـی 2ـی 2026 شاندێکی ئاسایشی ئیدارەی خۆسەر و شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا کۆبوونەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا کراوە.

ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیە؛ بەپێی ڕێککەوتنەکە ئاسایشی شاری کۆبانێ و گوندە کوردییەکان لەلایەن کوردەوە دەپارێزرێت، ناوچەکانی شێخلەر، چەلەبی و سیرین کە زیاتر ناوچەی عەرەبنشینن بە هاوبەشی دەپارێزرێن بەم شێوازە؛

یەکەم: ئاسایشی شاری کۆبانێ و گوندە کوردییەکان لەلایەن کوردەوە دەپارێزرێت، ناوچەکانی شێخلەر، چەلەبی و سیرین کە زیاتر ناوچەی عەرەبنشینن بەهاوبەشی دەپارێزرێن.

دووەم: بەهیچ شێوەیەک هیچ هێزێکی حکومەتی سووریا ناچێتە ناو سەنتەری کۆبانێ، ئەو و هێزەی چووە لە ناوچە عەرەبییەکان یان ناوچە تێکەڵەکان جێگیر بووە.

سێیەم: لە ناوچە عەرەبییەکان یان ناوچە تێکەڵەکان خاڵی پشکنینی هاوبەش لە نێوان ئاسایشی ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی دیمەشق پێکدەهێنرێت، وەک ناوچەکانی شێخلەر، چەلەبی و سیرین.

سێیەم: ڕێککەوتنەکەش وایە ژمارەی کارمەندانی کورد زیاتر بێت لە کارمەندانی عەرەب، ئەگەر لە بازگەیەک 12کارمەند دابنرێن، دەبێت حەوتیان کورد و پێنجیان عەرەب بن.

چوارەم: ناحیەی چەلەبی کە دەکەوێتە باشووری کۆبانێ بەتایبەت لە ڕێککەوتنەکە ئاماژەی پێکراوە، سەنتەری ناحیەکە و زۆربەی گوندەکانی دەوروبەری کوردن، پاراستنی ناوچە کوردییەکان تەنها لە ئەستۆی کوردەوە دەبێت.

پێنجەم: تەواوی رێگای ستراتیژیی نێوان قەرەقۆزاخ تاوەکو ڕێگەی ئێم فۆر لە ژێر کۆنتڕۆڵی کورد دەمێنێتەوە. ئەم رێگایە گرنگە، کۆبانێ بە حەلەب دەبەستێتەوە، پردی قەرەقۆزاخ دەکەوێتە سەر ڕووباری فورات.

شەشەم: هێزەکانی ئاسایشی ژنان - یەبەشە کە سەر بە یەپەژەیە، لەناو شار و گوندەکان جێگیر دەکرێن.

حەوتەم: بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی هەر گرژییەک لە نێوان کورد و عەرەب، لیژنەیەک لە 10 ڕیشسپی پێکدەهێنرێت، پێنج ئەندامی لەلایەن ئیدارەی خۆسەر و پێنج ئەندامی لەلایەن حکومەتی سووریا دیاری دەکرێن.

هەشتەم: باسی کردنەوەی ڕێڕەوی نێوان کانتۆنی کۆبانێ و حەسەکە کراوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان. 

نۆیەم: بڕیار دراوە بەمزووانە کێشەی پچڕانی کارەبا ئاو و ئینتەرنێتی کۆبانێ چارەسەر بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ