دوو گەنجی دهۆک كارێكی جیاواز بۆ كورد و كوردستان دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دوو گەنجی دهۆک كارێكی جیاواز بۆ كورد و كوردستان دەکەن، نه‌خشه‌ی کوردستان و درووشمی نیشتمانی ده‌به‌نه‌ پۆله‌کانی خوێندن.

چیرۆکی سەرەکی: کاوار مەحموود و ئەحمەد ڕەمزی دوو گه‌نجی پارێزگای دهۆكن، كارێكی جیاوازیان بۆ كورد و كوردستان كردووە، زیاتر لە 300 تابلۆیان بە فووم دروست كردووە، تابلۆكان بریتین لە نەخشەی كوردستانی گەورە و دروشمی 2+2=1، لەگەڵ وێنەی ئه‌و منداڵه‌ی له‌ سلێمانی بووه‌‌ ترێندی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای كوردستان، تابلۆکانیان پێشكەشی بەڕێوەبەرایەتییی پەروەردەی دهۆك كردووە.

زانیاریی زیاتر: کاوار و کاروان دەڵێن ئەو کارەیان بۆیە کردووە تاوەکو لە قوتابخانەكان نیشانی قوتابیان بدرێت بەو ئامانجەی خۆشەویستیی نیشتمان زیاتر بخرێتە نێو دڵی نەوەی نوێ.

لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دهۆك سوپاس و ڕێزلێنانی پێشكەشی دوو گەنجە كوردە دڵسۆزەکە كردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ