بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجێکردن

شەیری بکە لە:
بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجێکردن

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

لە ئەمڕۆوە بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجیکردنەوە و هەر فەرمانبەرێکی گرێبەست مەرج و ڕێنمای پێدانی زەوی بیگرێتەوە پارچەیەک زەوی نیشتەجێبوونی لە سنووری شارەوانی خۆی پێدەدەرێت. 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارە 340ـی رۆژنامەی وەقایعی کوردستان (رۆژنامەی فەرمی هەرێمی کوردستان) بڵاوکرایەوە، ئەم ژمارەیەیەی ڕۆژنامەکە، ژمارەیەک بڕیار و ڕێنماییە یاسایی و کارگێڕییەکان لەخۆ دەگرێت، کە لەلایەن وەزارەت و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرکراوون و پەیوەندییان بە چەند بوارێکی گرنگی کارگێڕیی و خزمەتگوزاریەوە هەیە.

بڵاوکراوەی فەرمی: ئەم ژمارەیەی وەقایعی کوردستان، هەموواری دووەمی ڕێنمایی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، بەپێی ئەم هەمووارە، فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست لە لایەنە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری راژەی مەدەنی و سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، کە مەرج و ڕێنمایی پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە، پارچەیەک زەوییان پێدەدرێت، ئەم ڕێنماییەش لە ئەمڕۆوە دەچێتە باری جێبەجێکردن.

لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بە ئاڤای گوت: دوای دەرچوونی ڕێنماییەکە لە وەقایعی کوردستان، پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجێکردن، بۆ ئەم مەبەستەش داوای داتا و زانیاری و وردەکاری لەسەرجەم وەزارەتەکان کراوە، بۆئەوە ڕێنمایی و ڕێککارەکان و چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرم و وردەکارییەکانی دیکەی پرۆسەکە بڕیاریاریان لەسەر بدرێت و جێبەجێ بکرێن.


ئەمەش بزانە: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کابینەی نۆیەم دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بڕیاریی لەسەر دراو کەوتە باری جێبەجێکردن و هەموو ئەو فەرمانبەرانەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە زەویان پێدەدرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: