دیار دەرسیم لەبارەی لە مل نەکردنی ئاڵای کوردستان دەدات ڕوونکردەوە دەدات

شەیری بکە لە:

دیار دەرسیم، هونەرمەندی باکووری کوردستان

ئاڤا نیوز


دیار دەرسیم، هونەرمەندی باکووری کوردستان، ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو دیمەنەی یاریگەی نەورۆز دەدات، کە گەنجێک دەیەوێ ئاڵای کوردستان بخاتە سەر شانی، بەڵام ئەو هونەرمەندە لایدەبات لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لێدوانی فەرمی: دیار دەرسیم، هونەرمەندی باکووری کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت، "ئێمە کێشەی گەورەترمان هەیە لەوە، بەڵام کەسانێک هەن دەیانەوێ ئەو شتە بچووکانە، گەورە بکەن."


لەبارەی دیمەنەکە زیاتر دەڵێت: "لەو کاتەدا من ئاگاداری دواوە نەبووم و ڕووم لە هاندەران بوون، نەمزانی لە دواوە چی ڕوویدا ئەوەی بوو هیچ مەبەستێکی لە دواوە نەبوو، چونکە نەک هەر لە کوردستان بەڵکو لە ئەوروپاش من ئاڵای کوردستانم هەڵگرتووە، چونکە ئەو ئاڵایە گوزارشتە لە خوێنی گەلێک و ڕێزم لە ئاڵا و سەرکردەکانی کوردستان گرتووە."

 
زانیاریی زیاتر: 27ی مانگی یەکی ئەمساڵ، بەر لە دەستپێکردنی یاریی نەورۆز و گەرمە لە چوارچێوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەزاران هاندەر بە ئاڵای کوردستان وەک پشتیوانییەک بۆ کوردانی ڕۆژئاوا هاتنە نێو یاریگە، لەو بۆنەیەدا هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی کوردستانیش بەشدار بوون، لە نێویاندا دیار دەرسیم، هونەرمەندی دیاری باکووری کوردستان، بەدەوری یاریگەدا خولانەوە و چەپڵەیان بۆ هاندەران لێدا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی لە مل نەکردنی ئاڵای کوردستان لە نێو یاریگەی نەورۆز، دیار دەرسیم، ڕەخنەی زۆری ئاراستەکرا و ئەویش لەسەر بابەتەکە دەڵێت، "ئەو بابەتە بە مەبەست نەبووە و کەسانێک هەن دەیانەوێ کۆمەڵێک شتی بچووک، گەورە بکەن."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: