هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تا مانگی نۆی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تا مانگی نۆی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت

ژمارەیەک پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان

ئاڤا نیوز

بەپێی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان تا مانگی نۆی  ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

لێدوانی فەرمی: عوسمان ڕیشە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای وت، هاوکاریی هاوپەیمانان تاوەکوو مانگی نۆی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، ئەمەش بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هەیەتی.

- وتیشی، جارێ دیارنییە چ گۆڕانکارییەک لە هاوکارییەکان دەکرێت، لە دوای مانگی نۆوە بە لەبەرچاوگرتنی دەرئەنجامی ئەو گۆڕانارییانەی وەزارەتی پێشمەرگە بەخۆیەوە بینوە لیکتێگەیشتنەکە ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت.

زانیاریی زیاتر: ئاماژەشی بەوە دا، زیاتر لە 97٪ی هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێگەی هەژمارەی منەوە هاوکارییەکانیان وەردەگرن.

- بۆ مانگی یەکی ئەمساڵیش تاوەکوو ئێستا هاوکاریی هاوپەیمانان نەچووەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ