
لۆگۆی حکومەتی هەرێـمی کوردستان و مووچە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی دەکات بۆ گواستنەوەی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ سەر هەژماری حکومەتی فیدراڵیی، ئەوەش وەک جێبەجێکردنی مەرجی سەرەکیی بۆ خەرجکردنی مووچە.
چیرۆکی سەرەکی: نووسراوی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
زانیاریی زیاتر: بڕی 120 ملیار دینارەکە لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆکراوەتەوە، کە تێیدا 72 ملیار دیناری پشکی هەولێر و دهۆک، و 48 ملیار دیناریش پشکی سلێمانی و هەڵەبجەیە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای ڕاگەیاند کە تەنها چاوەڕوانی گەیشتنی داهاتی سلێمانین تاوەکو کۆی پارەکە بە نەختینە ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی بکرێت و بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق. لە لایەکی دیکەوە، پڕۆسەی وردبینیی لە لیستی مووچەی مانگی یەک لە بەغدا بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و تیمی تەکنیکیی هەرێم گەڕاونەتەوە هەولێر، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هیچ ئاستەنگێکی دیکە بۆ ناردنی مووچە لە ئارادا نەماوە.
باکگراوند: ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی ڕێککەوتن کە پشکی بەغدا لە داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ 120 ملیار دینار زیاد بکرێت. ئەم پارەیە مانگانە وەک بەشێک لە ڕێکارە داراییەکان ڕادەست دەکرێت تاوەکو دڵنیایی بدرێت لەوەی کە هەردوولا پابەندی یاسای بودجە و لێکتێگەیشتنە سیاسییەکانن بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی ئوردن لە دوبەی کۆبوونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
کاروانی دووەمی ئاسایشی سووریا لە قامیشلۆ جێگیر دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بەشێکە لە چارەسەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
زێڕینگەرێک: لە شەقام و كۆڵانەكان كڕین و فرۆشتن بە زێڕ و زیو دەکرێت






