سوپای سووریا ڕێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی کۆبانێ دەکات

شەیری بکە لە:
سوپای سووریا ڕێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی کۆبانێ دەکات

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە نزیک گوندەواری کۆبانێ جێگردبوون

ئاڤا نیوز

سەرەڕای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کۆبانی و دەستپێکردنی ڕێککەوتنی ئاشتیی، هێزەکانی دیمەشق ڕێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارە کوردەکان بۆ سەر زێدی خۆیان دەکەن.

زانیاریی پەیامنێر: بەپێی زانیارییەکانی ڕەزوان بێزار، پەیامنێری ئاڤا لە کۆبانی، ژمارەیەکی زۆر لەو هاووڵاتییانەی بەهۆی هێرشەکانی سوپای سووریاوە ئاوارە ببوون، دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بەڵام لەلایەن گرووپە چەکدارەکان و هێزە ئەمنییەکانی دیمەشقەوە لە ڕێگاکان دەگەڕێنرێنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕێککەوتنە 14 خاڵییەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتدا، جەخت لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان کراوەتەوە.

باکگراوند: کۆبانی ماوەی 2 هەفتە لەژێر گەمارۆیەکی تونددا بوو کە بووە هۆی بڕینی هەموو خزمەتگوزارییەکان و دروستکردنی قەیرانێکی مرۆیی قورس. دوای نێوەندگیریی نێودەوڵەتیی و فشارەکانی ئەمریکا، ڕێڕەوی مرۆیی بۆ گەیاندنی خۆراک و دەرمان کرایەوە، بەڵام گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵیان هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ