مانگی داهاتوو کارەبای پێنج قەزای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێت بە 24 کاتژمێری

شەیری بکە لە:
مانگی داهاتوو کارەبای پێنج قەزای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێت بە 24 کاتژمێری

دیمەنی شاری سۆران لە ئاسمانەوە

ئاڤا نیوز

تەواوی قەزاکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران مانگی داهاتوو دەبنە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری و پڕۆژەی "ڕووناکی" تێیاندا جێبەجێ دەکرێت.

وێنە گەورەکە: ئەم هەنگاوە بەشێکە لە گۆڕانکارییەکان لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان، کە تێیدا حکومەت دەیەوێت لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی کۆتایی بە قەیرانی چەندین ساڵەی کارەبا بهێنێت. ئەم هەنگاوەش تەنیا دابینکردنی ڕووناکی نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی وزە و نەهێشتنی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان کە بارگرانییەکی دارایی و ژینگەیی زۆریان لەسەر هاووڵاتیان دروست کردووە. سۆران دەبێتە یەکەم ئیدارەی سەربەخۆ کە نزیک دەبێتەوە لەوەی 100%ـی دانیشتووانەکەی ببنە خاوەن کارەبای بەردەوام.

لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەموو ڕێکارە هونەرییەکانی سنووری قەزاکانی ڕواندز، خەلیفان، سیدەکان، چۆمان و مێرگەرسۆر نزیکە لە تەواوبوون. بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە پڕۆسەکە کەمێک دواکەوتووە، بەڵام بۆ مانگی 3ـی ئەمساڵ سەرجەمیان لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن و کارەباکەیان دەبێتە 24 کاتژمێری.

زانیاریی زیاتر: پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا جگە لە چوار پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لە قەزای ناوەندی سۆرانیش بووە بە 24 کاتژمێری و زیاتر لە 40,000 هاوبەش سوودمەند بوون.

٠ بە شێوەیەکی گشتیی لە هەر پێنج قەزا نوێیەکە، بە ناحییە و گوندەکانی دەورووبەریانەوە 49,000 هاوبەش سوودمەند دەبن، تێکڕا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 89,000 هاوبەش کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابین دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ