جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە

دیمەنی دووکانێکی زێرنگر لە شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و کوردستان ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، پسپۆڕێکی ئابووری دەڵێت: ئەمڕۆ چەندین داتای جۆراو جۆر لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا بڵاودەکرێنەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دروست کردووە.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ، بۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبوویەوە. دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخەکەی دابەزیبوو، بەراورد بە 24 کاتژمێری ڕابردوو، نرخی زێر لە بەرزبوونەوەدایە.


لێدوانی فەرمی
: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەگەڵ کرانەوەی بازاڕدا ئۆنسەیەک زێڕ 124 دۆلار و مسقاڵێک زێڕیش 25 هەزار دینار لە نرخیان بەرزبووەتەوە.


لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا، د.مستەفا مەلا حەسەن، پسپۆڕی ئابووری و پێشکەشکاری زەنگی بازار لە ئاڤا دەڵێت: "ئەمرۆ داتاکانی بێکاری و سێکتەری کشتوکاڵ لە ئەمریکا بڵاودەکرێنەوە، لە ئەورووپا داتاکانی هەڵاوسان کاریگەریان لەسەر بازار دروست کردووە."


د. مستەفا دەشڵێت: ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی لە ئەمریکا و بەریتانیا و ناوچەی یۆرۆ و کەنەدا داتای گرنگی ئابووری بڵاودەکرێنەوە. داتاکانی توانای کرین لەلایەن بەڕێوەبەرەکانەوە لە ئەمریکا بڵاودەکرێتەوە و ئەم داتایانە لەپاڵ گۆڕانکارییە جیۆسیاسیەکانی دیکە کاریگەری لەسەر بازار دروست دەکەن.


زانیاریی زیاتر:
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهان بەم شێوەیە:


٠ ئۆنسەیەک زێڕ بە پێنج هەزار و 65 دۆلارە.

٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە ملیۆنێک و 163 هەزار دینارە.

٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە ملیۆنێک و 110 هەزار دینارە.

٠ مسقاڵێک زێڕعەیار 18 بە 952 هەزار دینارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ