ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی

شەیری بکە لە:
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی

پەرلەمانی تورکیا. وێنە AA

ئاڤا نیوز


کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا، لە قۆناغی کۆتایی نووسینەوەی ڕاپۆرتی هاوبەشدایە لەبارەی 'پڕۆسەی ئاشتی'. 

چیرۆکی سەرەکی: ئێستا لەناو پەرلەمانی تورکیا، تەنیا باس لە دەقێکی ئاسایی ناکرێت، بەڵکو "پاکێجێکی سیاسی و یاسایی" تاوتوێ دەکرێت، کە نەخشەڕێگەی داهاتووی تورکیا دیاری دەکات. بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی نووسینەوەی ڕاپۆرتەکە بۆ پێنجەمین جار بە سەرۆکایەتیی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە کۆ ببێتەوە.


زانیاریی زیاتر:
گرنگترین تەوەری ڕاپۆرتەکە بریتییە لە "یاسای قۆناغی گواستنەوە" گۆڕانکاریی لە سیستەمی سزادان، شێوازی مامەڵە لەگەڵ زیندانییەکان و پاکێجە دادوەرییەکان لەخۆ دەگرێت. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەمە دەبێتە بنەمایەک بۆ سەرجەم ئەو یاسایانەی لە داهاتوودا دەردەچن. یەکێک لە بابەتە هەرە هەستیار و مشتومڕ ئامێزەکان، سوودمەندبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە لە "مافی هیوا" و ئازادکردنیەتی بە مەرج.


چی لەبارەیەوە دەگوترێت:
شارەزایان و شڕۆڤەکاران وای بۆ دەچن، "لە ژێر ناوی "گونجاندن لەگەڵ پێودانگەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و نوێکردنەوەی یاسای سزادان جێگیر بکرێت." ئەمە وەک بەشێک لەو پاکێجە دەبێت کە پرسی چەکدانانی پەکەکەش لەخۆ دەگرێت.


بۆچی گرنگە:
بەگوتەی شڕۆڤەکارانی سیاسی، سەرخستنی پرۆسەکە، تەنیا ڕێککەوتنی پارتە سیاسییەکان لێ بەدی نایەت، بەڵکوو پێویستی بە سازانی دامەزراوە باڵاکانی دادوەری، دەزگا ئەمنییەکان و بەشێکی کاریگەریی بیرۆکراسیی دەوڵەتی تورکیاشە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ