وەزیری تەندروستی: لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 10 هەزار حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی
ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستی داتای ساڵی ڕابردووی شێرپەنجەی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەدات، زیاتر لە 10 هەزار حاڵەت تۆمارکراوە کە 35٪ لە نیشتەجێی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و بۆ چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی ستانداردی جیهانی لە کۆی 100 هەزار کەس 190 کەس تووشی شێرپەنجە دەبن، بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی ساڵانی ڕابردوو ڕێژەکە زۆر کەمتر بووە و لە هەر 100 هەزار کەسێک 141 بۆ 151 کەس تووشی شێرپەنجە بوون.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "ساڵی ڕابردوو 10 هەزار و 481 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، بەڵام ڕێژەی 35٪ـی هی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و لە سەنتەرەکانی شێرپەنجە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن."
بە گوتەی وەزیری تەندروستی، "130 ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ شێرپەنجە خەرجکراوە لەماوەی ساڵی 2025، هاوکات 596 حاڵەت بە خۆڕایی و لەسەر سندووقی کۆمەک لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان چارەسەرییان بۆ کراوە."
زانیاریی زیاتر: وەزیری تەندروستی نایشارێتەوە کە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم، لە کەمکردنەوەی دووکەڵی کارگە و پاڵاوگەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی کاریگەری ئەرێنی لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەری گازە ژەهراوییەکان و ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە هەبووە، ڕۆژ دوای ڕۆژ حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە سەرکەوتن بەسەر پەیژەکان تەمەن درێژ دەکات
- تەندروستی
- 31 کانوونی دووەم
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت






