ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی بۆ مەسرور بارزانی: ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و ئێوە لە چارسەرکردنی کێشەکانی سووریا بەرز دەنرخێنم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە دوبەی.
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە، ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند: "ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا بەرزدەنرخێنم."
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، 4-2-2026، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە لووتکەی حکومەتەکانی جیهان، لە دوبەی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە. ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە لووتکەی حکومەتکونی جیهان چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لە دوبەی ئەنجام دەدات.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا. گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا تاوتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کرایەوە، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.
باکگراوند: سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، لەسەر بانگهێشتی فەرميی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی حکومەتەکانی جیهان بۆ ساڵی 2026 بەشدارە. زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیماراتی و سەرکردەکانی وڵاتانی بەشدار لە لووتکەکە ئەنجام دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی یونێسکۆ کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هەڵوێستێکی مێژوویی بوو
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی یونێسکۆ کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هەڵوێستێکی مێژوویی بوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندنی ڕێککەوتن نابێت





