سەرۆک بارزانی: هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هەڵوێستێکی مێژوویی بوو

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی:  هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هەڵوێستێکی مێژوویی بوو

وێنەی سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز


سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "زۆر سوپاسی هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم بۆ بە دەنگ هاتنی دڵسۆزانەیان."


چیرۆکی سەرەکی:
هاوتەریب لەگەڵ هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ ئاگربەست و چەسپاندنی ئاشتی لە ڕۆژئاوای کوردستان و گەرەنتی کردنی مافەکانی کورد لە سووریا، هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان لە پاڵ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی جەماوەری لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، ژمارەیەک کەمپین بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کراون و هاوکاری و پێداویستی جۆراوجۆر بۆ هاونیشتمانیان ڕۆژئاوای کوردستان کۆکرایەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەدەنگ هاتنیان و کۆکردنەوەی هاوکاری و یارمەتیدان بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئاماژە بەوەدەدات "ئەم هەڵوێستەیان مێژووییە و جێگەی شانازی و پێزانینە."


لەلایەکی دیکەوە:
سەرۆک بارزانی، سوپاسی تایبەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و هەموو ئەو ڕێکخراو و لایەن و کەسایەتی و میدیایانە دەکات، ڕۆڵیان هەبووە لە کۆکردنەوەی هاوکاری و پێداویستی و یارمەتییەکان بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا، و هەوڵ و ماندووبوونەکانیان بەرز دەنرخێنێت. جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەم هەڵوێستە کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی هەستی نیشتیمانپەروەری و هۆشیاریی نەتەوەیی بەجێدەهێڵێت و خەڵکی  کوردستان جارێکی تر ئەو ڕاستییەیان بۆ هەموو جیهان دووپاتکردەوە کە گەلی کوردستان لە خۆشی و ناخۆشیدا هاوبەش و هاوخەم و پشت و پەنای یەکترن.


دەقی پەیامەکەی سەرۆك بارزانی

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

زۆر سوپاسی هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم بۆ بە دەنگ هاتنی دڵسۆزانەیان، لە کۆکردنەوەی هاوکاری و یارمەتیدان بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان. ئەم هەڵوێستەیان مێژووییە و جێگەی شانازی و پێزانینە.
هەروەها دەستخۆشی و سوپاسی تایبەتی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و هەموو ئەو ڕێکخراو و لایەن و کەسایەتی و میدیایانە دەکەم کە ڕۆڵیان هەبووە لە کۆکردنەوەی هاوکاری و پێداویستی و یارمەتییەکان بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا، و هەوڵ و ماندووبوونەکانیان بەرز دەنرخێنم. ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیان بە باشترین شێوە ئەنجام دا. بێگومان ئەم هەڵوێستە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی هەستی نیشتیمانپەروەری و هۆشیاریی نەتەوەیی بەجێدەهێڵێت.
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان جارێکی تر ئەو ڕاستییەیان بۆ هەموو جیهان دووپاتکردەوە کە گەلی کوردستان لە خۆشی و ناخۆشیدا هاوبەش و هاوخەم و پشت و پەنای یەکترن.

مسعود بارزانی
4ی شوباتی 2026

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ