پەرلەمانتارێک بۆ ئاڤا: بەئەگەری زۆرەوە ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "بە ئەگەری زۆر ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکرێت، بەڵام بۆ دیاریکردنی ڕۆژەکە چاوەڕێی کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمانن کە دەبێت 48 کاتژمێر پێش دانیشتن، بڵاوبکرێتەوە."
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "لەناو پەرلەمانتاران دەوترێت شەممە یان دووشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکرێت، بەڵام زۆرتر قسە لەسەر ئەوە دەکرێت ڕۆژی شەممە (7ـی ئەم مانگە) کۆبوونەوەکە دەکرێت."
دووبەردانی، دەڵێت: "دەبێت 48 کاتژمێر پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان کارنامەی کۆبوونەوەکە بڵاوبکرێتەوە، ئەگەر کۆبوونەوەکەش شەممە بکرێت، دەبێت سبەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتن بڵاوبکاتەوە."
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی زانیارییەکان، پەرلەمانتاران نایانەوێت ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو واتە لە 8ـی شووبات کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بکرێت، چونکە ئەم ڕۆژە لە مێژووی عێراقدا وەک ڕۆژێکی "ڕەش و خوێناوی" لە قەڵەم دەدەن.
ئەمەش بزانە: 8ـی شوباتی ساڵی 1963، حیزبی بەعس کودەتایەکی سەربازیی بەسەر عهبدولكهریم قاسم، سەرۆکی وەزیرانی ئەو کاتی عێراقدا کرد و دواتریش لەگەڵ بەشێک لە یاریدەدەرانی کوژران، قاسم لای زۆرێک لە عێراقییەکان خۆشەویستە چونکە دامەزرێنەری سیستمی کۆماری بووە لە عێراق، هاوکاری هەژاران بووە و شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ دروستکردوون، دەوترێت کەسێکی سادە و دەستپاک بووە و دانی بە مافی پێکهاتەکاندا داناوە و ڕێگریی لە جیاکاری مەزهەبی کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 33 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی دەسپاکی: 8 بەرپرس لە ئاشکراکردنی سامانەکانیاندا سەرپێچییان کردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی یونێسکۆ کۆدەبێتەوە






