د. بەرهەم ساڵح بۆ ئاڤا: لە هەوڵی بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیرین لە ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
د. بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام لە هەوڵی گەیاندنی کۆمەک و هاوکاریی مرۆین لە بوارە جیاجیاکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دووەم ڕۆژی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکانی جیهان، کە لە دوبەی بەڕێوەچێت، تیایدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشدارە لەو لووتکەیە، هاوکات د. بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بانگهێشتی لووتکەکە کراوە، لەبارەی ڕۆژائاوای کوردستان قسەی بۆ ئاڤا کرد.
لێدوانی فەرمی: د. بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە ئاڤا میدیای وت: "نەتەوە یەکگرتووەکان لە بوارە جیاجیاکاندا هەوڵی گەیاندنی یارمەتی مرۆین بۆ کۆبانێ، حەلەب، قامیشلۆ و ناوچەکانی دیکە دەدات، لە هەمان کاتدا هەموو لایەنەکان خەریکی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و بەرقەرارکردنی سەقامگیرین لە ناوچەکە.
کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: "شەڕ ماڵوێرانییە بۆ ناوچەکە و بۆ هەمووان بۆیە ڕێگری کردن لە شەڕ و بەرقرابوونی ئاشتی کارێکی زۆر گرنگە."
٠ ئەو ڕێکەوتنەی نێوان حکومەتی سوریا و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کە بڕیاری لەسەردراوە، بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئاوارەکانی شەنگال د. بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بەغدا لە پەیوەندیداین و هاوکار دەبین بۆئەوەی کێشەکانیان بەشێوەیەکی بنبڕ چارەسەر بکرێن، تاوەکو ئاشتی و سەقامگیرییان بۆ بەرقەرار بێت و ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. هاوکات لەبارەی دۆخی ئەمنیی ئەو ناوچە کوردییانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە کەوتبوونە بەر هێرشی سوپای عەرەبی سووریا، د. بەرهەم ساڵح جەختی لەوە کردەوە هەموو لایەنەکان سەرقاڵی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و بەرقەرارکردنی سەقامگیرین لەو ناوچانە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
مونا قەهوەچی: دەبێت پۆستەکان بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەش بکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی دەسپاکی: 8 بەرپرس لە ئاشکراکردنی سامانەکانیاندا سەرپێچییان کردووە





