شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

دیمەنی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

  
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە. شێخ دارا حەسەن شارەزای کەشناسی دەڵێت: تا 11 ڕۆژ باران دەبارێت. 


چیرۆکی سەرەکی:
بەپێی دوایین پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ناسەقامگیریی کەشوهەوا لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی نمەباران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە ئاماژە بەوەش کردووە: لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ نمە باران دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ کاریگەری بارانبارینەکە کۆتایی دێت، بەڵام بە هۆی زیادبوونی ڕادەی شێ لە هەوادا، ئەگەری دروستبوونی تەمومژ هەیە لە هەندێ ناوچە.


لێدوانی فەرمی:
شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا دەڵێت: "تاوەکو 17ـی ئەم مانگە 11 ڕۆژ باران دەبێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، هەندێ ڕۆژ کاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەکە لاواز دەبێت، بەڵام دواتر بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، لە کۆی 28 ڕۆژی مانگی دوو، پێشبینی دەکرێت 20 ڕۆژ باران بێت."


زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی دهۆک ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە، لەگەڵ دروستبوونی تەموتەمژ لە شەودا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ