مونا قەهوەچی: دەبێت پۆستەکان بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەش بکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان
ئاڤا نیوز
مونا قەهوەچی، ڕایدەگەیەنێت دواخستنی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیان بە هەرێمی کورستان دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی کابینەی نوێ و پۆستەکانیش بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەش بکرێن.
لێدوانی فەرمی: مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان، میوانی هەواڵی ڕۆژان بوو، گوتی: "پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان پەلە بکەن لە پێکهێنانی کابینەی نوێێ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارا کردنەوەی پەرلەمان، بەتایبەت ئەو لایەنانەی دەستپێشخەرییان کردووە لە بەشداریکردن لە کابینەی نوێ."
مونا قەهوەچی گوتیشی: "حیزب و لایەنە سیاسییەکان چاویان لەوەیە پارتی و یەکێتی ڕێکبکەون، چونکە ڕێکنەکەوتنی ئەم دوولایەنە تەنیا کاریگەری لەسەر خۆیان نیە، بەڵکو کاریگەری لەسەر هەموو خەڵکی کوردستان دروست کردووە."
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان، ئەمانەشی گوت:
٠ دەبێت بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن پۆستەکان دابەش بکرێن، ئەمەش مافێکی ڕەوایە بۆ هەموو ئەو حیزبانەی بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، درێژە کێشانی گفتوگۆکان و دواخستنی پێکهێنانی کابینەی نوێ لە بەرژەوەندی کەس نیە و پەکخستنی پرۆسەی سیاسیی کوردستانە.
٠ وەکو پارتی چاکسازی تورکمان سوورین لەسەر ئەوەی بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن، پۆستی وەزارەتێکی خزمەتگوزاری وەربگرین.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی مونا قەهوەچی، پێکهاتەکان داوای مافی نەتەوەیی و بەرکەوتەی هەڵبژاردن دەکەین، داوا دەکەن بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو کورسیانەی پێکهاتەکان لە پەرلەمان کەمکراونەتەوە لە دامەزراوە فەرمییەکانی دیکەی حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان قەرەبوو بکرێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجێکردن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجێکردن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی دەستپاکی: 8 بەرپرس لە ئاشکراکردنی سامانەکانیاندا سەرپێچییان کردووە





