جێگری سەرۆکی پەرلەمانی (نۆردراین ڤێستڤاڵن)ـی ئەڵمانیا: ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پاراستنی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بەرز دەنرخێنین

شەیری بکە لە:
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی (نۆردراین ڤێستڤاڵن)ـی ئەڵمانیا: ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پاراستنی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بەرز دەنرخێنین

پێشوازی سەرۆک بارزانی لە خاتوو بێریڤان ئایماز، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی (نۆردراین ڤێستڤاڵن)ـی ئەڵمانیا

ئاڤا نیوز 

سەرۆک بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی (نۆردراین ڤێستڤاڵن)ـی ئەڵمانیا کۆبووەوە. ناوبراو ستایشی سەرۆک بارزانی کرد کە لە ڕووداو و مەترسییەکانی ئەم دواییە خۆی کردە خاوەنی دۆزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
بارەگای بارزانی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە نووسیوویەتی: ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو بێریڤان ئایماز، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی (نۆردراین ڤێستڤاڵن)ـی ئەڵمانیا کرد و لە دیدارەکەدا خاتوو بێریڤان ئایماز سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە لە ڕووداو و مەترسییەکانی ئەم دواییە ڕۆڵی سەرەکی لە دۆزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان هەبوو. هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پاراستنی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرز نرخاند.


زانیاریی زیاتر:
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی بارەگای بارزانی، خاتوو بێریڤان ئایماز، سوپاسی سەرۆك بارزانی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی کاروباری دیاسپۆرای کورد لە دەرەوەی وڵات وەک هێزێکی کاریگەر و پشتیوانی دۆزی گەلی کوردستان.


هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی، سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە خاتوو بێریڤان ئایماز کرد کە بە هەوڵ و توانای خۆی توانیویەتی بگاتە پلەیەکی سیاسیی لە ئەڵمانیا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. هاوکات ڕۆشنایی خستە سەر کاروباری دیاسپۆڕا و ئامۆژگاری و ڕێنوێنی پێویستی لەو بارەیەوە خستەڕوو، جەختی لە پێویستیی پاراستنی شوناس و زمانی کوردی لەناو کوردستانیانی دەرەوەی وڵات کردەوە.


ئەمەش بزانە: لە ڕاگەیێنراوەکەی بارەگای بارزانی هاتووە، سەرۆک بارزانی لەگەڵ خاتوو بێریڤان ئایماز باسیان لە بارودۆخی ڕۆژئاوا و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: